کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی لە کەرتی نەوتدا دەکات ئاشکرای کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابوور و #تەقتەق# گەیشتووەتە 141 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەپێی بەیاننامەیەک کە سایتی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی ڕونیکردوەتەوە، لە مانگی یەکی ڕابردوودا، لە کێڵگەی تاوکێ ڕۆژانە 74 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهاتووە، لە کێڵگەی فیشخابووریش 54 هەزار بووە لە ڕۆژێکدا.
سەبارەت بە کێڵگەی تەقتەقیش کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی ڕایگەیاندوە، لە ڕۆژێکدا 13.750 هەزار بەرمیل بووە، بەگشتیش لە هەر سێ کێڵگەکە 141 هەزار بەرمیل بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهاتووە.[1]
#07-02-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,981 جار هاتیە دیتن