بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیندارو ئەنجومەنی جێبەجێ
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەنجومەنی جێبەجێکردن و کادیران ولایەنگرانی یەکگرتوو
بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وەک حزبێکی میانڕه و لەسەرەتای درووستبوونییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و لەگەڵ هەستیاری قۆناغەکان هەوڵی چارەسەی گرفتەکانی داوەوپەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان و بەتایبەت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ئەوەش جێگەی ستایشە.
وێڕای دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتوو، لەخوای گەورە داواکارین ئەم یادەی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو ببێتە مایەی خێر بۆ خەڵکی کوردستان.
براتان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
08-02-201908-02-2019