بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، برو...
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەنجومەنی جێبەجێکردن و کادیران ولایەنگرانی یەکگرتوو
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وەک حزبێکی میانڕه و لەسەرەتای درووستبوونییەوە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و لەگەڵ هەستیاری قۆناغەکان هەوڵی چارەسەی گرفتەکانی داوەوپەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان و بەتایبەت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ئەوەش جێگەی ستایشە.
وێڕای دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتوو، لەخوای گەورە داواکارین ئەم یادەی راگەیاندنی یەکگرتوو ببێتە مایەی خێر بۆ خەڵکی کوردستان.
براتان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
08-02-201908-02-2019