لە یادی مورافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی ب...
یادەوەری مورافەعە گەورەکە..
ساڵانێکی زۆر تێپەڕی و ئێستاش دیمەنەکانی مورافەعە گەورەکەی مامی هەمووان لەیادەوەریدا ماوەتەوە، ئه و جوڵە سیاسیەی
مام جەلالمام جەلال لەسەر خوانی بیناکردنەوەی عیراق و لەدانیشتنی ئەنجومەنی حوکم بە بەرچاوی (پۆل بریمەر)ی حاکمی مەدەنی عیراقەوە، کوردستانیبوونی
کەرکوککەرکوکی لەرێگەی نەخشه و دۆکۆمێنتە مێژووییەکان جارێکی تر سەلماندەوە و بە هەمووانی ووت، کە چەندی ستەم بەردەوام بێت، چەندە تەعریب و پاکتاوی رەگەزیی درێژەی هەبێت، چەندەش دیمۆگرافیای ئه و شارە بگۆڕێت، کەرکوک بە کوردستانی دەمێنێتەوە.
مورافەعە گەورەکەی مام، رێک رەنگدانەوەی شعرەکەی باوکمە، ”لە پێش ئاگر پرستیدا، لە دیلی و لە سەربەستیدا هەر کورد بووین و هەر کوردیش دەبین، هەر به و لۆژیکەش مامی گەورە کوردبوونەوەی خۆی و یەکێتی دوپاتکردەوه و لەبەرچاوی هەمووان دژ بە لۆژیکی نکۆڵیکردن و سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک وەستایەوه و لەرێگەی خستنەڕووی دۆکۆمێنتی ئەوانی دیکەوە، بەئیمپراتۆریەتی عوسمانیشەوە جارێکی تر سەلماندی، کەرکوک دوێنێ هی ئێمە بووه و ئێستاش هەر ئێمە خاوەنین و سبەینێش دەبێت هەر لەژێر قەڵەمڕەوی کوردستانیبوون و جوگرافیای هەرێم بمێنێتەوە، بەدڵنیاییشەوە، کەس بە ئەندازەی مام جەلال وەک مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی باوکم کە لەپەرەگرافێکی دیکەدا دەڵێت ”گەلان هەموو برای منن، بە ئەندازەی برایەتی گەلانی دیکەوە نەبووە تەنانەت رەهەندەکانی پرۆسەی مورافەعە گەورەکەش هەر رەنگدانەوەی باوەڕی پتەوی مام جەلال بووە بە مافی ئه و نەتەوه و پێکهاتانەی کەرکوک کە مێژوویەکە هاوشان لەگەڵ کورد له و جوگرافیایە دەژین.
کوردایەتی هاوچەرخ، کە مام جەلال رابەرایەتی دەکرد، تەنها پەیوەست نییە بە زەمەنی مورافەعەوە، هەروەک پرۆسەی مورافەعەش بۆ کێشکردنی رای گشتی ئەوانی دیکە نەبووە، بەڵکو ئەوەی لەلۆژیکی مام و لە مێژووی یەکێتیشدا رەنگیداوەتەوە، بەکردەوە ستراتیژێکی راست و دروست بووە دەرهەق بە ئەوانی تر، کەسیش ناتوانێ نکۆڵی لە رۆڵی مام بکات لە پشتیوانی پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک، بەعەرەب و تورکمان و ئاشوری و تەواوی پێکهاتە ئیتنی و ئاینی و ئاینزاکان، ئەوەش رێک ئه و لۆژیکەیە کە دەبێت لەدوای کۆچی ئەبەدی مامی گەورە، یەکێتییەکان درێژەی پێبدەن و نەیەڵن ئه و شاڕێیەی کوردایەتی و ئه و کوردایەتیە هاوچەرخ و مرۆییە بپوکێتەوە.
ئێستا یەکێتی لە غیابی مام جەلالدا، گرنگە لەسەر کۆی رەهەندە سیاسی و ئابوری و مرۆییەکان شوێن پێی هەنگاوەکانی مام جەلال بکەوێت، دەبێت هەوڵبدات لەبارەی کۆی پرس و دۆسیە ناوخۆیی و هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان هەمان رێباز پەیڕه و بکات`و کوردستانی و یەکێتی بوونی خۆی لەدەست نەدات، دەبێت یەکێتی ببێتەوە یەکێتییەک، لۆژیکی سزاو پاداشت، وەفاداری و پشت لێکردن، نەرمو نیانی و هەڵشاخان لە یەکتر جیا بکاتەوه و نە کەسی لێ زیاد بێت و نە بەتۆبزیش کەس بکاتەوە خاوەن، چونکە ئه و سیاسەتی جیاکاریی و دابەشبوون و پێشێلکردنی بنەما و پاش و پێش خستنی بەرژەوەندیانە دواجار هەم پێچەوانەی فەرمایشتی مام جەلاله و هەمیش پێچەوانەی ئاراستە مێژووییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە، ئەوەی دەتوانێ ئه و لاڕێبوونەش رابگرێ و نەیەڵێت یەکێتی لە راڕەوی مێژوویی خۆی دووربکەوێتەوە، تەنها کۆنگرەیە، کۆنگرەیەک کە دەشێت ببێتە مورافەعەیەکی نوێ لەمێژووی یەکێتیدا کە لەپێناو خۆڕاستکردنەوەدا ببەسترێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد
09-02-201909-02-2019