خوارزا نمونەی خاڵوانيەتی
وتراويشە(سێ يەکی ئەولادی دەداتەوە دوو خاڵوانی) هەناوی دايک کە پێگەی يەکەمی هەموو دروستکراوێکی بونيادەمە، ئيتر چ پێويست دەکات بوترێت(خوارزا نمونەی خاڵوانيەتی) پيتاندنی منداڵدان و هەڵگرتن و خۆراک و وێڵاش و خوێن و فرچک و شيرپێدان و تاوەکو گاگۆرە کردن هەموو ئەمانە لە هەناو و ئامێز و باوەشی دايکەوە دەرسکێت، دايک و خاڵيش کە(خوشک و برا)ی يەک هەناوبوون، بەهەمان شێوە خاسيەت و ئەدگاری منداڵدان و شيری دايکيان هەڵگرتووە، کەواتە لە هەموو نەتەوەکانی دونيا و گێتی خاسيەتی خاڵوان دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە دروستبونی نەوە چ وەک ئەدگار چ وەک شێوە و ڕووخسار هەر لەبەر ئەمەشە کورد گوتەيەتی(خوارزا نمونەی خاڵوانيەتی)
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,338 مرة