🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێلین پاڵانی
ناوی تەواوی هێلین عبدالجبار عبدالکریمە
لە بەرواری 4/5/1992 لە شاری هەولێر لە دایک بووە. بروانامەی دبلۆمی هەیە لە سیستەمی کۆمپیوتەر لە سالی 2012, بەکالۆریۆس لە زانستی دارایی و بانک لە کۆلێژی جیهان سال
👫 هێلین پاڵانی
📕 بەفری ڕەش
بەفری ڕەش
هێلین پاڵانی
بابەت: ڕۆمان
2021

ڕۆمانی بەفری ڕەش، ئەزموونی ژنێکی نووسەرە، چیرۆکی ژیانی ئەو ئافرەتە لەبیرکراوانە دەگێڕێتەوە کە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوتکراوە و لەئەنجامدا دەبن بە قورب
📕 بەفری ڕەش
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
ناوی کتێب :- دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکۆن
وەرگێڕانی :- د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بەمۆ عەبدولعەزیز [1]
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
📕 شانۆناسی
نیهاد جامی [1]
📕 شانۆناسی
📕 کچەی خوێنەر
نیهاد جامی [1]
📕 کچەی خوێنەر
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
کورتەی ژیان و چاوپێکەوتنێکی هەمەلایەنەی دوور و درێژە لەگەڵ شاعیری ناسراوی کورد ” شێرکۆ بێکەس = جوامێر ” دا
ئامادەکردنی: بێستون هەڤاڵ کوێستانی
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
✌️ شەهیدان
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
✌️ شەهیدان
کەمال سادق قادر ناسراو بە ک...
📝 بانگەوازییەک لە پەکەکەوە 11-02-2019 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بانگەوازییەک لە پەکەکەوە 11-02-2019
بەرخۆدانێکی بێ هاوتا
پیلانگێڕیی 15ی شوبات و بەرخۆدانی ئازادی لە دژی پیلانگێڕییەکە دەچێتە 21 ساڵەوە، ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجام دەدات، ئێمە سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئەو بەرخۆدانە بۆ ئازادی پیرۆز دەکەین و بە ڕێز و حورمەتەوە سڵاو لە ئەندازیارەکەی، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، ئێمە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەلەکەمان لە دژی پیلانگێڕی پیرۆز دەکەین و لە کەسایەتیی خالید ئۆراڵ و ئاینور ئارتان دا بە ڕێز و حورمەتەوە یادی شەهیدانی قارەمانی بەرخۆدانی فیدایی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' دەکەینەوە، جارێکیتر بەڵێنەکەمان بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە.
بە هەڵمەتی بەرخۆدان پێشوازیی لێدەکرێت
بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەل، ئێمە 21-ەمین ساڵی پیلانگێڕیی 15ی شوبات بە هەڵمەتی بەرخۆدانی 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەن' پێشواز دەکەین، بە پێشەنگایەتیی لەیلا گوڤەن کە هەڵمەتێکی ئازادیی مێژوویی دەستیپێکردووە و هەڵمەتەکە بە هەموو شوێنکی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەتەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ئێستاوە تەنگاو بوون، وەک دەبینرێت هەڵمەتی بەرخۆدانەکە بەردەوامیی هەیە و بەردەوامیشی پێدەدرێت، هەڵمەتەکە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی تێکدەشکێنێت و پیلانگێڕیی 15ی شوبات هەڵدەداتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە، لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە لەیلا گوڤەن و ناسر یاگز و هەموو چالاکوانە مانگرتووەکان دەکەین و بڕوامان بەوە هەیە، کە لە چەند هەفتە و مانگەکانی بەردەمماندا سەرکەوتنی گەورەی ئازادیی مێژوویی بەدەست بهێنین.
بانگەواز بۆ پاککردنەوەی پەڵەی ڕەش
وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەوڵی دەدا لە کەسایەتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دا بوونی کوردان و ئازادییەکەی پاکتاو بکات، پیلانگێڕییەکە لەلایەن بەڕێوبەریی ئەو کاتی ئەمریکا لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998 بە چوونە دەرەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد و بە ڕفاندن لە 15ی شوباتی 1999 لە کینیا چووە قۆناغێکی دیکە، بۆ ئەنجامدانی پیلانگێڕیی 15ی بەڕێوەبەرانی ئەو کاتی ئیسرائیل، بەریتانیا، ڕوسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، میسر و یونان هاوکاریی ئەمریکایان کرد، بەو شێوەیە ڕێبەری ئازادیی سەردەمەکەمان دیلکرا، کە لە کەسایەتیی کورد دا بۆ هەموو گەلان و مرۆڤایەتی تێدەکۆشا، ئەو هێرشە سەرەتا بۆ سەر گەلی کورد و هەموو گەلان و ژنان سوکایەتییەکی گەورە بوو، ئێمە بانگ لەو هێزانە دەکەین، کە پێویستە کۆتایی بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بهێنن و ئەو پەڵە ڕەش و سوکایەتییە پاک بکەنەوە.
هەموو شتێک ڕووی لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالییە
ئێمە ئەمڕۆ ئەوە باشتر دەبینین، کە پیلانگێڕییەکە بەهۆی دۆزی سەدەی کوردانەوە ئەنجامدراوە و وەک سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بەشێوەی زەق و کۆنکرێتی خۆی خستووەتەڕوو، ئێمە باش دەزانین دۆزی کوردانیش لەسەر بنەمای قبوڵنەکردنی بوونی کوردان، عەقڵییەت و سیاسەتێکی پاکتاوکارانەیە، فاشیزم، شەڕی تایبەت، پیلانی هێرشەکان بۆ خاپوورکردن، کوشتار و زیندانیکردن، هێرشە دڕندانەکانی سەر عەفرینعەفرین تاوەکو برادۆست بەو هۆیەوە ڕوو دەدەن، ئەوانە هەموویان لەسەر بنەمای ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی، لەمڕۆدا بوونەتە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریی فاشیست، لەبەر ئەوەش هەموو شتێک ڕووی لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالییە.
بانگ بۆ هێزە دژە فاشیستەکان
لەبەر ئەوەش دژایەتیی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بەمانای دژایەتیکردنی پاکتاو و سڕینەوەی کوردە، دژایەتیکردنی پیلانگێڕیی 15ی شوبات بە مانای دژایەتیکردنی دیکتاتۆریی فاشیستە، لەبەر ئەوەش ئەو کەسانەی بە خۆیان دەڵێن، ئێمە دژە فاشیستین و دیموکراتین، پێویستە لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بوەستنەوە و پێویستە بۆ خوڵقانی دۆخی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن، ڕێگای ئاشتی و دیموکراسی لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوەدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەش ئێمە بانگ لە هەموو هێزە دژە فاشیست و دیموکراتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دا دەکەین، کە بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بە ناوی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بکەن.
تورکیا هیچ دیموکراسییەکی تیادا نەماوە
ئێمە زۆر باش دەزانین، کە پیلانگێڕیی دڕندانەی 15ی شوبات بەو ئەندازەیەی کە هەوڵ دەدات هەبوون و ئازادیی کوردان بسڕێتەوە بەو ئەندازەیەش دیموکراسیی لە تورکیا کردووەتە ئامانج، ئەوەی کە دەبینرێت، ئەوەیە لە تورکیا مسقاڵەزەڕەیەک دیموکراسیش نەماوە، پیلانگێڕیی 15ی شوبات و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی لە تورکیا بە مانای گوشاری فاشیزم، تیرۆر، داگیرکەری، برسیکردن و هەژارکردنە، لەبەر ئەوەش دەبێت زۆرترین گەنج، گەل و ژنان لە تورکیا لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە، هەربۆیە سەرەتا بانگ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان- تەشەیەگە، و هەموو هێزە دیموکراتییەکان، ژنان و گەنجانی تورکیا دەکەین، بەشداری لە هەڵمەتی 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بکەن و بەشداری لە تێکۆشانی تورکیای دیموکراتیدا بکەن.
ئیدی ژیان لەگەڵ ئەو سیستمەدا نابێت
گەلەکەمان 20 ساڵە '15ی شوبات' بە 'ڕۆژێکی ڕەش' ڕاگەیاندووە و ئەو ڕۆژەش بە ئەنجامدانی چالاکی لە دژی پیلانگێڕی دەوەستنەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش ئەو ڕۆژە بە 'ڕۆژی سڕینەوەی کورد' پێناسەکردووە و بانگی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە دەبینین، کە 15ی شوبات دەکاتە ڕۆژێکی چالاکی و بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی، دیسانەوە ئێمە بزووتنەوە و گەل لە هەموو شوێنێکدا بە چالاکییەکانی مانگرتن، ڕێپێوانەکان، کۆبوونەوە جەماوەرییەکان، ناڕەزایەتییەکان و چالاکییەکانی گەریلا پێشوازی لەو هەڵمەتی بەرخۆدانە دەکەین، گەلی کورد پیلانگێڕیی 15ی شوبات، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی قبوڵ ناکات، گەلی کورد دەیەوێت گۆشەگیری تێکبشکێنرێت و فاشیزم هەڵبوەشێنرێت و کوردستان ئازاد ببێت و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەلومەرجی ئازاد دا بژی.
گەلی کورد پێداگیر و بە بڕیارە
پێویستە هەموو کەس ئەوە ببینێت، کە لەو بوارەدا بڕیار و پێداگریی گەلی کورد و دۆستەکانی ڕوون و ئاشکرایە، بڕیاری ژنان و گەنجانی کورد، لە ناو ڕیزەکانی حیزب و گەریلاکانماندا ڕوونە، ئیدی هیچ کەس ناتوانێت ئەو هێزانە ڕابوەستێنێت، ئەو هێزە ئیتر فیداییەکانی ئازادین و تاوەکو ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەلومەرجی ئازاد دا نەژی، ئەوە هەڵمەتەکەیان بۆ ئازادی بەردەوامیی دەبێت،
گەنگە هەموو کوردێک لەو شوێنەدا کە تیادا دەژی و کاری تیادا دەکات، بکاتە شوێنی بەرخۆدان، لەسەر ئەو بنەمایە ئەو لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و لە دژی سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی فیداییانە، ژیانێکی فیداییانە و کوردستانێکی نوێ بونیات دەنێت.
بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێت
گەل و دۆستەکانمان بەرگری و بەرەنگاری دەکەن و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی تێکدەشکێنرێت و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت، گۆشەگیری تێکدەشکێنن و پیلانگێڕیی 15ی شوبات و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی فڕێدەدرێتە زبڵدانی مێژووەوە.
ساڵی 21ی دەبێتە ئەو ساڵە کە گۆشەگیریی تیادا شکێنراوە و فاشیزمی تیادا هەڵوەشێنراوەتەوە
ئێمە بانگ لە هەموو هاوڕێیانی حیزبمان، هێزەکانی گەریلا، گەل و دۆستەکانمان، هەموو ژنان و گەنجان دەکەین، کە لە ساڵیادی 21 دا لە بەرامبەر پیلانگێڕی و گۆشەگیریی ئیمرالی بەرخۆدانی ئازادی لە هەموو شوێنێک گەش بکەن و بیکەنە ساڵێک، کە ڕێبەر ئاپۆی تیادا ئازاد کراوە.
11-02-201911-02-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-02-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-02-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 11 2019 1:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 11 2019 9:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 11 2019 9:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,671 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 شانۆناسی
  📖 کچەی خوێنەر
  📖 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
چالاکێکی سیاسی سەربە پژاک بووە. ئێوارەی 13-04-2016 لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە کاتژمێر 06:00 ی ئێوارە ڕفێندراوە و پاش ماوەیەکی کورت و لە کاتژمێر 07:00 بۆ 7:10 خولەکی ئێوارە تەرمەکەی لەسەر ڕێگای پێنجوێن-گەرمک لە نزیک چەمی گەورەی پێنجوێن دۆزرایەوە، کە شوێنی هەشت گوللە دەمانچەی پێوە دیاربوو شەهید کراوە.
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
کەمال سادق قادر ناسراو بە کەمالە خڕەی پێنجوێن
ناو:کەمال سادق قادر ناسراو بە:کەمالە خڕەی پێنجوێن
ناوی دایک :تەلیعە
ناوی باوک:صادق
ناوی هاوژین:چنور غەریب
ناوی منداڵ:کوردۆ، کاردۆ، قەندیل، ئامارا
عەشیرەت:کۆنەپۆش
کات و شوێنی لەدایکبوون:1970-01-02 پێنجوێن
کات و شوێنی شەهیدبوون:2016-04-13 پێنجوێن
شەهید کەمال هەر لەسەرەتای تەمەنی گەنجێتییەوە، پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و لە شەڕی دژی بەعسدا بەشداری کردووە و لە دوای ئەنفالە بەدناوەکانی باشوری کوردستان پارتیزان بووە و لە کاتی جێبەجیکردنی ئەرکەکەیدا لە گەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە لایەن
کەمال سادق قادر ناسراو بە کەمالە خڕەی پێنجوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)