ئاپۆریا؛ یەکێکە لە زاراوەکانی زانستی لۆجیک. ئاماژەیە بۆ بابەتی ناڕوون و تەماوی و ئاڵۆز و لوغزئامێز.
ئەم وشەیە لە زمانی گریکی کۆندا بەم واتایانە بەکار ھاتووە: لوغزێکی تاریک، قوورسییەکی شڵەژێنەر، ڕێگەی داخراو، کەسێکی ون و سەرلێشێواو.
ئاپۆریا بریتییە لە ورووژاندنی بابەتی قوورس و پرسیارکردن و دەربڕینی ناڕەزایی، بەبێ پێشکەشکردنی چارەسەرێک. [1]