مراوی لە ئاو دەترسێنێ
مراوی بەخۆی باڵندەی ئاوييە، ڕووپۆشی ئاوی لانەيەتی چ باکی هەيە لە نێو ئاوان-دا بگوزەرێنێت، کاتێک کەسێک خۆی پەروەردەی شوێنێ يان ناوچەيەک بێت چ پێويست دەکات سڵی لێ بکاتەوە بۆ شارەزايی و خۆحەشاردان و پشودان و مانەوە، نان بۆ نانەواو و گۆشتيش بۆ قەساب هەر حيکمەتی تێدا نيە، ئينجا کەسێک خۆی بارهاتووی شەڕ يان کاسبی يان ناوچە و شوێنێ بێت باشتر چۆن دەبێت ببێتە مايەی هەڕەشە و گوڕەشە و گەف هەر بە تەوسەوە بۆ کارێکی له و شێوەيە کورد بەدەربڕەوە وتويەتی(مراوی لە ئاو دەترسێنێ).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,756 جار هاتیە دیتن