图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئانتۆلۆژی کوردایەتی و کورد بوون
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئانتۆلۆژی کوردایەتی و کورد بوون
文章

ئانتۆلۆژی کوردایەتی و کورد بوون
文章

لە پێوەندی سوژە-ئۆبژە ڕا بەرەو پێوەندی سوژە-سوژە

شاهۆ حوسێنی

بەدرێژایی مێژوو دژ کردوەی جواروجۆر بەدژ دەسەڵاتی ناوەندی(ئەو دەسەڵاتە ناوەندیەی کە کۆرگێری سووژەی ناوەندە)، لە لایەن گەلان و یەک لەوان کورد و کۆر و کۆمەڵە ناڕازێکان لە عێراق و هەموو ئەو وڵاتانەی کوردیان تیا پارچە کراوە لەئارادا بوە بۆ گۆرینی فۆرماسیون و پێکهاتەی گوتاری ناوەند- پەراوێز. گوتاری ناوەند- پەراوێز ئەو گوتارە هێژمۆن و پاوانخوازانەیەی کە وزەی هزری و مەعیریفی بۆ ناوەند هەم وەک خاوەنی دەسەڵاتی ڕواڵەتی و هەم خاوەنی گوتاری زاڵ ڕەخساندوە بۆ پاکاوتە کردن، پاوان کردن و سڕینەوەی پەراوێز وەک ئەوی ترێکی بێگانە و لە ڕیشە بێگانە کردنی. ناوەند-پەراوێز لەراستیدا گوتارێکە کە لە دەوری دالی ناوەندی زۆرینە-کەمێنە داڕێژراوە، زۆرینە وەک ناوەند و دەقی بوون، دەسەڵات، هێژمۆنی و کەمینە وەک پەراوێزی بوون و دەسەڵات. ناوەند وەک سوبژەی تاقانە، خۆبنیادنەر و خۆو ئەوی تر پێناسەکەر و کەمینە وەک ئۆبژە، پیناسە کراو، داڕێژڕاوی سوبژە و ملکەچ، ئەگەر پارادایمی هێژمۆن و زاڵ لە بەشی هەرە زۆری دەسەڵاتەکانی عێراق دا لە سەردەمی پاشایەتیڕا هەتا دەسەڵاتەکەی سەددام حوسێن گوتاری عێراقی بوە بەناوەندێتی عەرەب(عەرەب هەم بەمانای ئیتنیک و هەم بەمانای کلتوور، زمان و ئەندێشەی زاڵ)، ئەوا لە سەردەمی ئێستا و لەعێراقی پەسا سەددام کە شیعە وەک کلتوور، ئایین و ئایدۆلۆژی بەرهەم هاتووی سیاسی-ئایینی زاڵە، هەمیسان بە ناوەندێتی عەرەب کە لەودا ناوەند وەک سوژەیەکی هێژمۆن، خەریکە پەراوێز دادەبەزێنتە ئاستی ئۆبژەیەکی دەسکرد، واتە پێوەندی و فۆرماسیونێکی سوژە-ئۆبژەی کە پێشتر خوڵقاوە، خەریکە دووپات و بەردەوام دەکاتەوە، پەراویزیش بەردەوام و بەشێوە گەلی جواروجۆر خەریکی گۆرینی ئەو موعادلەیە بۆ مسۆگەر کردنی جیا سوژەیی، واتە ساز کردنی پێوەندی و فۆرماسیونی سوژە-سوژە. بەڵام لەهەمان فۆرماسیونی عەقڵی ناوەند-پەراوێز دا، ئەوە لەکاتێک دایە کە گوتاری ناوەند- پەراوێز و پێوەندی سوژە-ئۆبژە نەک لە پێوەندی نێوان نەتەوەکان، کە لەپێوەندی نێوان ئایدۆلۆژێکان، ئایینەکان، هزرەکان و.... هتددا ڕەوتێکی بەردەوامی مێژووییە و حەول بۆ گۆرینی ئەو پێوەندیەش هەر بەردەوام و مێژووئیە، بەجۆرێ کە هەر سوژەیەک ئەوی تر دادەبەزێنێتە ئاستی ئۆبژە و لەنەهایەتیش دا خۆی دادەبەزێندرێتە ئاستی ئۆبژە، واتە مێژووی سیاسی-کۆمەڵایەتی عێراق دەشێ بگوترێت کە مێژووی ئاڵوگۆری و بەردەوامی گەڕیانی سوژە-ئۆبژەیە.
ئەوەی ڕاستی بێت، ئەو بەستێنە کلتووریە و ئەو دەلاقە هزریە پێویستە بگوردرێت و کورد وەک نەتەوەیەک لە دەلاقەی کلتوور و بەستێنی هزری سوژە-سوژە ڕا نەک زۆرینە-کەمینە یان ناوەند-پەراوێزرا، جۆری پێناسەکان و پێوەندیکان لەناو تاک و کۆمەڵەگادا دابڕێژێتەوە، خاوەن ماف بوون وەک تاک و کۆمەڵگا و داڕشتنی جۆری پێوەندێکان، هیچ پێوەندێکی بە کەمینە و زۆرینە نیە، بەڵکە پێوەندی بە بوون و بەردەوامی بوون هەیە، دیارە لە ئاستی سیاسیدا بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتێک، ڕەچاوی یاسای زۆرینە-کەمینە بەشێوەیەکی ڕێژەیی و کاتی دەکرێت، بەڵام نەک وەک دەلاقە و کلتوورێکی بەردەوام بۆ پەراوێز خستن، سڕینەوە و تواندنەوە. بەو هۆکارەی کە باسی ماف، باسێکی کەیفیە نەک باسێکی کەممی، هەڵەیە لەدەلاقەی زۆرینە-کەمینەرا بە نەتەوەیەک بگوترێت کە بە هۆی کەمینە بوونی، کەمێ مافی خۆ دەرخستن، خۆ پێناسەکردن و کەمێ مافی سوژە بوونی هەیە. کورد بەهۆی بوون و بەردەوام بوونی، مافی سوژە بوون، خۆپێناسە کردن، خۆدەرخستن و خۆبنیادنانی هەیە و وەک هەموو بوونەکانی تر جیا لە ڕێژەی حەشیمەت و خاک، مافی دیاری کردنی چارەنووسی هەیە، مافی دیاری کردنی چارەنووس باسێکی ناوەرۆکی و کەیفیە، لەهیچ بڕیارنامەیەک دا نەهاتوە کە نەتەوەیەک بەڕێژەیەکی دیاری کراوی حەشیمەت مافی دیاری کردنی چارەنووسی هەیە، بەڵکە نەتەوەکان بە سیرفی بوون و بەردەوام بوونیان مافی چارەنووسیان هەیە.
لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا ئایین، چەپ و بڕێ ئایدۆلۆژی تر هەبوون کە لە کوردستان تەشەنەیان کردوە و کوردیان بەخزمەت گرتوە، ئەم ئایدۆلۆژیانە لە دەلاقەی بەرژەوەندی و مەعریفی خۆیانەوە کوردیان پیناسە کردوە، دایان ڕشتوە و بوونێکایان لێ بەرهەمێناوە کە بتوانێت خزمەت بە ئامانجەکانی ئەو ئایدۆلۆژیە بکات، واتە کورد بۆتە ئۆبژە و کەرەسەی ئەو ئایدۆلۆژیانە، بەڵام بەداخەوە هیچ کام لەو ئایدۆلۆژیانە هیچ خزمەتێکیان بە کورد وەک کورد، وەک بوونێکی خۆداڕێژراوی خۆپێناسەکەر نەکردوە و ئەساسەن نەتەنیا هیچ باوەڕیکان بە بوونێکی سوبژانە نەبوە کە هیچ مەجالێکیشیان بۆ دەرکەوتنی کورد وەک سوبژەیەک نەداوە، چ لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی لە عێراق، چ لەسەردەمی دەسەڵاتی قاسمی کۆمۆنیست، چ لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسی فاشیست و بێ گومان لە سەردەمی دەسەڵاتی شیعەی پەسا سەددامیش هەر بەو شێوەیەبوە و دەبێت.
هەڵبەت ئەوە تەنیا ڕوویەکی کێشەی کورد نەک لەعێراق کە لەهەر چوارپارچەی کوردستان بوە، ڕوویەکی تری کە بەباوەری نووسەری ئەو دێڕانە دەتوانێ گرینگ تر و جێگای سرنج تر بێت ئەوەیە، کە تا ئەمرۆکە هیچ حەولێک بۆ داڕشتنی کوردایەتی و کورد بوون وەک گوتارێک لەخۆگری ئینتیما، تایبەتمەندێکان، بەها و نۆرمەکانی لۆکاڵی، بۆ بەرهەم هێنانی وێنایەکی هاوبەشی زەینی وەک ڕایەڵێکی هارمۆنی بەخش و لێک گرێدەرەوە کە لەو چوارچێوەیەدا هەموو هزر و ئایدەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی، هەموو تاک و بوونەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی بتوانن وەک جوگرافیایەکی هاوبەش تیا بژین و یەکتر بەفەرمی بناسن نەدراوە، دەشی ئاوا بگوترێت کە کوردایەتی و کورد بوونی ئێستاکەی کورد بوونێکی سەلبی و ڕواڵەتیە، سەلبی بەو مانایەی کە عەرەب، تورک و فارس نین و ڕواڵەتی بەو مانایەی کە ئاماژە دەکات بە ئاخافتن، بەرگ و لیباس و جوگرافیا، ئەوە لەحاڵێک دایە کە بۆ کورد بوون، کوردایەتی و یەکگرتوو بوون لەناو جەغزی ئینتما و شووناسیکی هاوبەش پێویستێکان زیاترن و پێویستیمان بە کەرەسەی زیاتر و بەستێنێکی بەرفراوانتری هزری و مەعریفی هەیە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,952
HashTag
来源
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 86%
86%
添加( شاهۆ حوسێنی 02-03-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on05-04-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):09-10-2019
URL
此产品已被浏览1,952
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!