Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,827
Resim 104,282
Kitap PDF 18,891
İlgili Dosyalar 94,732
Video 1,232
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, a...
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KON...
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت
Türk ve Fars işgalciler tarafından ülkenin kuzeyinde ve doğusunda Kürdipedya'nın yasaklanmasından dolayı üzgünüz.
Grup: Belgeler | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت

کەژەکە: ئازادیی ژنان بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت
ئازادی ژنان بە بەرخۆدانی مسۆگەر دەبێت
بۆ ژنانی دونیا، خوشکان و هاوڕێیانمان:
لەو جوگرافیایەی هەزاران ساڵ پێش ئێستا کە بە پێشەنگایەتی ژن بە کۆمەڵگابوون هۆنرایەوە و تۆوی پێکەوە ژیان چێنرا، لە چیا بەرزەکانی کوردستانەوە بە ڕۆحی نەبەزی تێکۆشان و ئاواتی ئازادیمانەوە سڵاوتان لێدەکەین، بە خۆشەویستیەوە لە ئامێزتان دەگرین. هەموو ئەو ژنانەی لە هەر چوار لای جیهان لەبەرامبەر دەسەڵاتداری پیاوسالاری، پاکتاوکار، داگیرکەر، ڕوخێنەر و کۆیلەکار، دەنگیان بەرزدەکەنەوە، تێکۆشان دەکەن و بەرخۆدانی دەکەن لەناخەوە سڵاو دەکەین. لەکاتێکدا پێشوازی لە 8ی مارسێکی نوێ دەکەین، یادی هەموو ئەو ژنانەی کە بە درێژایی مێژووی زهنیەتی پێنج هەزار ساڵەی سیستەمی پیاوسالار بەرامبەر بە سیاسەتی چینگەرایی، ئەوەی کە ژن پەراوێزدەخات، نکۆڵیکار، چەوسێنەر، کۆیلایەتی و پاکتاو کردن دەنگی نەڕازییان بەرز کردوەتەوە و بۆ ئازادی و یەکسانی تێکۆشانیان کردووە پایەی سەرەکی تێکۆشانی ئەمڕۆمان بنیاد دەنێین. سەرەڕای هەوڵی بێ مێژوو کردن و بێ بەڵەک کردنی سیستەمی دەسەڵاتداری زۆر باش دەزانین ئێمە وەک ژنان خاوەنی کۆنترین، ڕیشەییترین و درێژترین ڕابردووی بەرخۆدانین. بەدرێژایی ئەم مێژووی بەرخۆدانە هەموو ئەو ژنە زانا و تێکۆشەرانەی لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالار، دەسەڵاتخواز، دوژمنی ژن بەرخۆدانیان کردووە بە قەرزاربارییەوە بیردێنینەوە. بە خۆشەویستی و تاسەوە بە دەیان هەزار میلیتان و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد لە کەسایەتی؛ ساکینە جانسز، زەکیە ئاڵکان، گوڵناز کاراتاش، زەینەب کناجی، سەما یوجە، ڤیان سۆران، شیرین عەلەمهولی، شیلان کوبانێ، ئارین میرکان و بە سەدانی تر بیردێنینەوە. لە ڕۆزا لوکسەمبورگ-ەوە تا کلارا زەتکین، لە هەیدا سەنتامیرا-وە تا کیتور ڕانی، لە شادیە ئەبو غەزال-ەوە تا نوانیەروا، لە ماری ژۆنس-ەوە تا دۆریا شەفیق، لە ماری بەیلەریان-ەوە تا لویسە میشێل هەموو ئەو ژنانەی مۆری خۆیان لە تێکۆشانی نێونەتەوەیی ژنان داوە بیر دێنینەوە. بەتایبەت ژنانی کرێکار کە بە تێکۆشانی یەکسانی و کرێکارییان ڕۆڵیان بینی لە ڕاگەیاندنی 8ی مارس دا و لەم پێناوەدا قوربانیاندا بیردەهێنینەوە و هەموو ڕێبوارانی ڕێگاکەیان سڵاو دەکەین. بیرەوەری ئەوان مەشخەڵی ڕوناککەرەوەی ڕێگامانە و بۆ پارچەکردنی تاریکییە سەپێنراوەکان، لە عەقڵماندا ڕوناکی، لە دڵماندا بۆتە ئاگر.
ژنانی خۆشەویست:
ئێمە لە ساتەوەختێکداین کە لە هەر کاتێک زیاتر دوالیزمی نێوان ڕوناکی و تاریکی، جوانی و ناشیرینی، دادوەری و ناهەقی، ئازادی و کۆیلەیی خۆی بەسەر ژن دا دەسەپێنێت و ژنانیش لە هەرکات زیاتر لە بەرامبەر ئەمە پێداگری لەسەر تێکۆشانی ئازادی دەکەن. لەگەڵ ئەمەدا هیچ سەدەیەک وەک سەدەی 21 بۆ ئازادی ژن گونجاو نەبووە. لەم واتایەدا لە قۆناخێکداین کە پێکهاتە و کەشی شۆڕشی ژن تێیدا زۆر بەهێزە. ئەگەرچی سیستەمی پیاوسالاری بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم ڕاستیە هەموو یاریەکانی خستبێتە گەڕ و لە هێرشیشدا بێت، ئێمە وەک ژنان لە زانستی ئەم هەقیقەتەداین و دەبێت بە زانابوونی ئەو ساتەی تێیداین باوەش بە ژیان و تێکۆشاندا بکەین. چونکە لە پاڵ ئیمکانی گەورەکردنی دەستکەوتەکانماندا، زهینیەت و دەسەڵاتی پیاوسالاری بۆ ئاستەنگکردنی ئێمە، لە هەموو شوێنێک هێرشەکانی چڕ کردۆتەوە.
سیستەمی دژە کۆمەڵگای پێنج هەزارساڵەی پیاوسالاری هەمیشە بە گەورەکردن و زیادکردنی پاکتاوکارییەکانی بەردەوامی بە هەبوونی خۆی دەدات. چونکە پشت بە بەرژەوەندی کار دەبەستێت. ئەو شەڕانەی لە دونیادا بەڕێوەدەبرێن ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەم ڕاستیەوە هەیە. ئامانجی سەرەکی جەنگی بەشکردنی سێهەم کە لە سەدەی 21 دا و بە دەستێوەردانی ئەفغانستان و ئێراق دەستی پێکرد و لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا لە سوریا، ئێراق و کورستان لە قوڵبونەوەدایە، ئەنجامدانی دیزاینێکی نوێیە بۆ جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هێزە هەگۆمۆنیەکاندا. لە هەمانکاتدا ئەو شەڕە چەکداریانەی لە کیشوەری ئەفریقا بەردەوامن پەیوەندیان بە چاوسوری بەرژەوەندی کاری مۆدێرنیتە و ئیمپریالیزمەوە هەیە. ئەم شەڕانە تەنها هۆکاری ماڵوێرانی جەنگەکان نین، لە هەمان کاتدا سروشت تاڵان دەکات و لەناوی دەبات. لەناوچونی دارستانە هەزار ساڵەییەکانمان لە ئەمریکای لاتین و ڕۆژئاوای ئاسیا، هەروەها لە کاتێکدا هەڕەشەی وشکە ساڵی هەیە زەهراوی کردنی ڕوبارەکانمان، بە ڕێگای پەروانەی بایی دانراوی گردی گوندەکانمان بە مەتاکردنی تەنانەت هەواکەمان و تاڵانکردنی، تەنها لایەنێکی ئەم ئەکۆ - کۆکوژیەیە لە پێناوی چاوسوری قازانجی کار. بێ هەناسەمان دەکەن. دابونەریتی هەزارساڵەمان، ناسنامەی کلتوریمان، سیستەمی بە کۆمەڵگاییمان لەناودەبردرێت. چونکە زۆر باش دەزانن ئەوەی بەڵەکی نەبێت داهاتویشی نابێت. دەیانەوێت ئێمە بەم جۆرە تەسلیم بگرن. ئەوانەیشی کە پێیان تەسلیم ناگیرێت دەیکوژن. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا توندوتیژی پیاوان لە هەموو شەڕ و نەخۆشیەک زیاتر گیان لە ژنان دەستێنێت.
بەڵام لەگەڵ ئەمەدا لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا بەقەد ئەوەی لە هیچ سەردەمێکدا ڕوینەداوە ژنان لە ڕیزەکانی بەرخۆداندان. بەقەد ئەوەی لە هیچ کاتێکی تردا نەبینراوە ژنان لە پێناوی ئازادی، ئیرادە، یەکسانی تێکۆشان دەکەن. بەقەد ئەوەی قەت ڕوینەداوە ژنان بە دەنگێکی بەرز لە بەرامبەر پاکتاوکاریەکانی سیستەمی پیاوسالاری دەڵێن نا. ژنان لە بەرامبەر هەموو جۆرە ستەم، تاڵان، کۆکوژی، داگیرکاری دەنگیان بەرز دەکەنەوە. دەڵێن ئیتر بەسە. ژنان دژایەتی دەکەن. ژنان هەماهەنگی دەکەن، یەکدەگرن. ژنان تێکۆشان دەکەن و خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن. ژنان بەرخۆدانی دەکەن، بە ملیۆنان لەسەر پێن. بە ملیۆنان لە مەیدان، چیا، کۆڵان و دەشتەکاندان. بە ملیۆنان خاوەن بڕیارن و هەنگاو بەرەوە دواوە نانێن. دەڵێن چی دەبێت با ببێت، ئێمە ئازادی بەدەست دەهێنینەوە، ئەم سیستەمی پاکتاوکاریە کۆتایی پێ دەهێنین، هەموو زنجیرەکان دەشکێنین و مل کەچ ناکەین. وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد لە بەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری و دەسەڵاتەکەی تێکۆشانی هەموو ژنان لە ناخەوە و بە جۆشی شۆڕشگێڕی سڵاو دەکەین.
حاشا هەڵنەگرە وەک چۆن بەرخۆدانی ئێوە هێز و ئیلهامە بۆ ئەو تێکۆشانی ئازادیەی ئێمە لە کورستان لە بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوسالاری و بێ ئامانی فاشیزم گەورەمان کردووە، دەنگی ئازادی هەر ژنێک لە هەر شوێنێکی دونیا لە چیا و دۆڵەکانی کوردستاندا دەنگ دەداتەوە. تا دەنگدانەوەی دەنگەکانمان لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری بەرزبێتەوە سیستەمی نێرسالاریش زیاتر دەلەرزێت. ئەو زەمینە پێنج هەزار ساڵییەی لەسەری ڕادەوەستێت زیاتر هەڵدەوەشێت. هەتا درزەکانی قوڵ ببێتەوە ترسی لەناوچونی لە خۆی گەورەتر دەبێت. چونکە تێکۆشانی ئێمە لەگەڵ هەر ڕۆژێکدا کە تێدەپەڕێت زیاتر گەورە دەبێت، زیاتر دەبێتە خاوەنی هێز، زیاتر بە کاریگەر دەبێت. با سیستەمی پیاوسالاری بترسێت، چونکە ئێمە داهاتوی ئازادیمان لە ئێستاوە بنیاد دەنێین. لە هەموو شوێنێک، لەو جێگایەی خۆر لێی دەدات، لەسەر هەر بستە زەمینێک کە ڕوناکی مانگ ڕوناکی دەکاتەوە داهاتووی ژیانی ئازاد بنیاد دەنێین.
هاوڕێیانی ئازیز
لە هەر چوار لای دونیا تێکۆشانی گەلێک بەڕیوە دەبەین کە ئەنجامی گرنگ دەستەبەر دەکات، دەبێتە هۆی گەورەبوونی زانستی ڕەگەزی لای ژنان، هێز دەخاتە ناو هێزمان و مۆراڵ دەدات بە هەموومان.
ئەو هەڵمەتەی (Ni una menos) بە دروشمی ژنێکی تر کەم ناکەین لە دژی کۆ کوژی ژنان لە ئەمریکای لاتین دەستی پێ کردووە سڵاو دەکەین. کوشتنی ژنان ڕوداوی کەسی نین و سەرچاوەی خۆی لە ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی و دوژمنایەتی کردنی ژنەوە دەگرێت. هەر بۆیە لەو باوەڕەداین بۆ پێشگرتن لە کۆ کوژی ژنان، بەڕێوەبردنی تێکۆشانێکی بە کاریگەر لە بەرامیەر زهنیەتی پیاوسالاری مەرجە. پێشگیریە یاساییەکان سەرەڕای هەبوونی گرنگی خۆیان بەڵام کاتێک دەبنە پارچەیەک لە تێکۆشانێکی هەمە لایەنە دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت.
لە دڵەوە سڵاو خۆشەویستی بۆ خوشکانی کڵاو سەوزی ئەرجەنتین دەنێرین. ژن یەکەمین داگیرکراوە لە مێژوو دا. بەم هۆیەوە سنوری دەستبۆنەبرانی، سەربەخۆیی و پاراستنی ئیرادەی خۆی لەسەر جەستەی خۆی یەکێکە لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان. کاتێکی مافی کورتاژ کە سروشتی ترین مافی ژنە دەپارێزین، هەمەلایەنە بەڕێوەبردنی ئەم تێکۆشانە و بۆ گەرەنتی کردنی مافە یاساییەکانی، شەڕکردنمان لەگەڵ زهنیەتی پیاوسالاری گرنگیەکی حاشاهەڵنەگرە.
هاوڕێیانی زاپاتیستیمان کە هەم لە دارستانەکانی چیاپاس لە بەرامبەر دەوڵەتی مەکسیکا و لە دژی سیستەمی گڵۆباڵی کاپیتالیزم بەرخۆدانی دەکەن و لە هەمان کاتیشدا سیستەمی کۆمیناڵی خۆسەر بنیاد دەنێن ئەم ساڵ بە هۆی هێرشی دژوارەوە نەیانتوانی دووەمین پێگەیشتنی ژنانی تێکۆشەر ڕێکبخەن. دەمانەوەێت پێیان بڵێین: هەڤاڵان، بزانن ئەو ئاگرەی ئێوە هەڵتان کردووە لە کوردستانیش کڵپە دەدات. هەروەک ئەو ئاگرەی کە ئێمە هەڵمان کردووە و دڵی ئێوە گەرم دەکاتەوە. لە زاگرۆسەوە تا سیرا مادرا، لە فراتەوە تا ڕوباری ئسوماکینتا تێکۆشانمان یەکە، بەرخۆدانمان یەکە و گەلانمان خوشک و بران. لە بەرخۆدانتان لە بەرامبەر لەشکری داگیرکەر پشگیرتانین، پڕاوپڕ باوەڕمان بە سەرکەوتنتان هەیە لەم بەرخۆدانەدا. ئێوە بە خۆشەویستیەوە سڵاو دەکەین و هاوڕێیانە و خوشکانە لە ئامێزتان دەگرین.
بەڕێزەوە تاک بە تاکی نەترسانی بەرزکەرەوەی بەرخۆدێرانی دەماڤێند تا هیدوکوش، غەزا هەتا مەیدانی تەحریر بە خۆشەویستیەوە سڵاو دەکەین. ڕایدەگەیەنین هاودەنگی ژنانی ئێرانین کە 40 ساڵە لە دژی بێ ئامانترین و لەڕوترین زهنیەتی پیاوسالاری بێ ئەوەی تەسلیم ببن بەرخۆدانی دەکەن و سەرەڕای هەموو هەڕەشە و هێرشەکان ئازادی بەرنادەن و لە تێکۆشاندان. لەپاڵ ژنە نەترسەکانی ئەفغانستانداین کە لە دژی دەستێوەردانەکانی ئیمپریالیزم و هاوکارە چەتەکانی دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە و لە دژی ئەو زهنیەتە دوا کەوتووەی ژنان وەک سۆبژە نیشان دەدات بەرخۆدانی ڕادیکاڵ ڕێکخستن دەکەن. پشتیوانی هاوڕێیانی فەڵەستینیمان دەکەین کە لە دژی داگیرکاری شانیاندایە ژێر تێکۆشانی ئازادکردنی خاکەکەیان و نیشانیان دا ئەگەر ئاشتیەکیش هەبێت دەبێت بە شەرەف و دادوەرانەبێت. سڵاوی شۆڕشگێڕی خۆمان بۆ ژنانی عەرەب، سوریانی و ئێزیدی دەنێرین کە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی دژی داعش یان کرد و بە هەموو ژنانی جیهانیان نیشاندا کە پاراستنی جەوهەری بۆ هاوڕەگەزەکانیان چەندە مەرجێکی هەنووکەییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووەم شۆڕشی ژنان هەقیقەتێکە و ئێمە هەموومان یەکێکین لە پارچە پیرۆزەکانی ئەم هەقیقەتە. هەموومان پێکەوە ئەم تاریکاییە سەپێنراوە دەگلێنین و ئەم خاکە دەهێنینەوە ئاستی نیشتیمان بوونی دایکە خوداوەندەکان. دەنگی شۆڕشی ژنان لە ئێستاوە بەرز دەبێتەوە، لە ڕۆژئاواوە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاو دەبێتەوە. لەم ڕۆژانەدا کە داعش بە پێشەنگایتی ژنان ڕوخێنرا جارێکیتر دەمانەوێت سەرنج ڕابکێشینە سەر ئەو بەرخۆدانەی لە عەفرین لە بەرامبەر لەشکری داگیرکەری تورکیا بەردەوامە. بۆ ئێمە عەفرین شارێکی ژنانە و ئەو شارە هەرگیز بۆ چەتەکانی دوژمنی ژن چۆڵ ناکەین. وەک چۆن لە 8ی مارسی ساڵی پێشودا وتمان ژنی عەفرین شۆڕش دەپارێزێت ئەم ساڵیش بانگ لە هەموو ژنانی خوشکمان دەکەین لە جیهان بۆ ئازادی عەفرین لە دژی داگیرکاری تورکیا دەنگی خۆیان بەرزکەنەوە. بەڵێن دەدەین تا کۆتا ژن و منداڵێک کە لەلایەن داعشەوە دەستگیر کراون ڕزگار نەکرێن تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین، بەردەوام دەبین لە خواستنی حسابی ئەو تاوانەی لە بەرامبەر ژنانی شەنگال کە ویژدانی سەردەمەکەمانن ئەنجام دران. بەهێزکردنی سیستەمەکانی خۆسەری دیموکراتی و پاراستنی جەوهەری بە پێشەنگایەتی ژن بەهێزترین وەڵامە لە بەرامبەر فەرمان و تاقە ڕێگای ئاستەنگکردنی فەرمانە بێ ئامانەکانە لە داهاتودا.
لەبەر بەرپاکردنی تێکۆشانی ئازادی ئەو بە هەزاران یان بە سەدان هەزار ژنەی لە زیندانەکاندا بەند کراون، ئەو بەرخۆدانەی گیراوانی سیاسی لە نێوان چوار دیواردا گەیەندویانەتە بڵندگۆ سڵاو دەکەین. ئێوە سەرەڕای هەموو ئەشکەنجە پسکۆلۆژی-جەستەیی، سزا و گۆشەگیریەکان ئەو پێشەنگانەن کە تەسلیمبونتان قبوڵ نەکردووە و زیندانتان کردووە بە گۆڕەپانێکی بەرخۆدان. لەوە دڵنیابن کە دیوارەکانی نێوانمان چەندە بەرز و ئەستوریش بن هیچکات ناتوانن ئێمە لە یەک جیا بکەنەوە. بەم هۆیەوە بەتایبەت بۆ گیراوانی سیاسی ژن لە زیندانەکانی تورکیا کە لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتن کردووە سڵاوی تایبەت دەنێرین و بانگ لە هەموو ژنانی دونیا دەکەین ببنە دەنگی هاوڕێیانی زیندانیان و خاوەنداری لە چالاکیەکەیان بکەن.
لەم چەند ساڵەی دوایی دا ئەو مانگرتنانەی ژنان کە لە چەند وڵاتێک دەستی پێکراوە، لە 8ی مارسی ئەم ساڵدا بە جوگرافیایەکی زۆر بەرفراوانتر دا بڵاو دەبێتەوە. بەتایبەت لەم ساڵدا هەموو ئەو ژنانەی لە زۆر شاری جیاوازەوە بەشداری مانگرتنەکانی ئەڵمانیا دەکەن لە دڵەوە سڵاو دەکەین و لە ئامێزیان دەگرین. دەبێت بزانرێت ئێمە وەک ژنان هێزی ڕاوەستاندنی ژیانمان هەیە. بەس گەر بە ڕێکخستن کراو بین. چاوەڕوانی هەموو هەڤاڵانی ژن لە مانگرتنی ئەمساڵی 8ی مارسی ژنان بە تایبەت لە ئەڵمانیا لە نێوان هەموو گروپە جیاوازەکاندا لە هەموو لایەک بنیادنانی تۆڕی هاوبەش و ڕێکەوتنی هەمیشەیین. سنور نەداربوون بە ڕۆژێکی ڕۆژ ژمێرەوە، بە هەمیشەیی کردنی یەکێتیەکەمان و لەسەر ئەم بنەمایەش هاوبەشکردنی تێکۆشانەکانمان پێویستی و ئامانجێکی سەرەکییە کە چەرخەکەمان کردویەتیە ناچاریەک.
ئەو ژنانەی لە ئەمریکا بە کەمپینی (MeToo) بە دروشمی کاتی پڕبۆوە کە ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی ئاشکرا دەکات لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکانی ژیان دا و کلتوری دەستدرێژ و لاقەکردنی سەر ژنان تاشیر دەکەن، هەروەها ڕێپێوەرانی واشنگتۆنی ژنان لە دژی دوژمنی ژنان ترومپ و ڕاگەیاندنی قبوڵ نەکردنی نوێنەرایەتی تروپ سڵاو دەکەین. هەروەها ژنانی بەرخۆدێری ڕەشپێست کە لە دژی جیاکاری، نەتەوەپەرستی، توندوتیژی دەوڵەت تێکۆشان دەکەن لە ئامێز دەگرین. هەموو ئاواتمان مەزنترکردنی میراسی 200 ساڵەتانە بە گەورەکردنی هەڵوێستەکانتان بە وەرچەرخاندنە سەر ڕێکخستکردنێکی بەهێز.
ژنانی خۆشەویست:
وەک ئەوەی زۆربەتان دەزانن وەک گەل و تەڤگەریش لە دژی فاشیزمی تورکیا لە ناو بەرخۆدانێکی گەورەداین. پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئەو بەرخۆدانیە لە ژێر دروشمی گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم بڕوخێنین تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ببینین ژنان بەڕێوەی دەبەن. هاوڕێمان و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی و پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن لە7.11.2018وە لە ناو زینداندا دەستی بە مانگرتنی لەخواردن کرد بەشێوەیەکی بێ سنور. لە ناو سەدان کوردی هاو ڕێگای لەیلا گوڤەندا کە لە مانگرتنی بێ سنوردان بە دەیان مانگرتوی زیندانیکراوی ژن هەن. تاقە داخوازی مانگرتنەکان، کۆتایی هێنانە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە 20 ساڵە لە زیندانی دورگەی ئیمڕاڵی زیندانی کراوە. ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی چەتەگەری بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ناتۆ لە 15ی شوباتی سالێ 1999 دا لە وڵاتی کینیا فڕێنرا و تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا کرا، لە تەموزی ساڵی 2011ەوە ڕێگا بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرانی نادرێت کە سروشتی ترین مافەکانیەتی. لە بەرامبەری تاقە مافێکی یاسایش جێبەجێ ناکرێت. بە تەنها لە حوجرەیەکدا دەستگیر کراوە. لەو دورگەیەی تێیدا دەستگیر کراوە یاسای تایبەتی کەسی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆی پێکناهێنێت و سیستەمێک جێبەجێ دەکات کە مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێیدا نیە. لە کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (سی پی تی) تا هەموو ئەو دامودەزگایانەی لەم بارەیەوە پەیوەندیدارن، بە بێدەنگ بونیان پشتگیری لەم سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییە دەکەن.
عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەر گیراوێکی سیاسی نیە. ڕێبەری گەلێکە کە ناوەکەیشی قەدەغەکراوە. لە سالێ 1970 بەو گروپە خوێندکار و گەنجانەی پێشەنگایەتی بۆ دەکردن پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراند و ئەمڕۆ بنیادنەری تەڤگەری بە ملیۆنان جوڵانەوەی جەماوەرییە. ئەو ڕاستینە سیاسی، ئایدۆلۆژی، پاراستن و بەڕێکخستنبوونی کۆمەڵایەتیەی ژنانی کورد کە ئەمڕۆ بۆ هەموو دونیا بۆتە ئیلهام و حەیرانی، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ڕەنجی ڕێبەر ئۆجالانە. ئەو پارێزنامانەی لە زینداندا نوسیونی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهاندا هەموو تەڤگەرە دژە سیستەمەکان، گەلانی ناوچەکە، ڕێکخستنەکانی ژنان، پارتە چەپ و سۆسیالیستەکان و هتد... بە هەیەجانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، چەمک و تیۆریەکانی فەلسەفەی ئازادی و دیموکراسیەکەی بە نمونە دەگیرێت. ئەوەی لە کەسایەتی ڕێبەرەکەمان عەبدوڵڵا ئۆجالان دا گۆشەگیر دەکرێت، چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردە، هیوای ئاشتییە، پێکەوە ژیانی گەلانە، ئازادی ژنانە. بە هۆی ئەوەی ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیریدایە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا هەر دەچیت هەڵدەکشێت، شەڕ و پێکدادانەکان قوڵتر دەبنەوە، نەتەوە پەرستی وەحشیگەر دەبێت. ئەوەیشی بە ڕێژەیەکی زۆر لە فاشیزم، نەتەوەپەرستی، دوژمنایەتی کۆمەڵایەتی، شەڕ و پێکدادانەکان، قەیرانە ئابوریەکان کاریگەر دەبێت ژنانن.
لە کەسایەتی عەبدوڵڵا ئۆجالاندا کە بەڕادەیەک لە ڕێبەری هیچ شۆڕشێکدا بەرجەستە نەبووە شیکاری بۆ پیاوێتی کردووە و ئازادی ژنی کردۆتە ناوەندی شۆڕشی کۆمەڵایەتی، ئەوەی لە ژێر گۆشەگیریدایە ئێمەین. هەرە زێدە ئێمە ژنانین. بەم هۆیەوە دەڵێین ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ئێمەیە. بەم هۆیەوە لە چالاکیداین، بەم هۆیەوە ڕۆڵی پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەگرینە سەر شانی خۆمان. چونکەە ئەگەر ئەو ئازاد ببێت ئێمەش ئازاد دەبین. ئەگەر ئێمە بەرخۆدان فراوان بکەین گۆشەگیری کۆتایی دێت، فاشیزم بندەکەوێت، کوردستان ئازاد دەبێت. چاوەڕوانیشمان لە ئێوە، لەم تێکۆشانەماندا لەپاڵ ئێمەدا بونتانە، هاوکاربونتانە، هاودەنگ بونتانە، لەگەڵ ئێمەدا لە بەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانتانە.
ئەمڕۆ پێویستە بۆ ڕاوەستاندنی ئەو فاشیزمەی ڕژێمی ئەردۆغان نوێنەرایەتی دەکات یەک بگرین. چونکە فاشیزم لە هەرکەس زێدەتر هێرشی ژنان دەکات و دەستەکەوتەکانی زەوت دەکات، ڕۆڵی کلاسیکی بەسەردا دەسەپێنێت. وەک چۆن ئەمە لە تورکیا دەبینین، لە بەرازیلیا، بەرشەلۆنا، فلیپین، دوتەرتە، لە وڵاتی ڕوسیا لە پوتین دا و لە ئەمریکا لە کەسایەتی ترومپ دا دەتوانین بیبینین. تایبەتمەندی سەرەکی فاشیزم دوژمنکاری ژنانە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد دەڵێین، لە دژی ئەو دەسەڵاتە پۆپیلیستە فاشیستەی هەڕەشەیە لەسەر ژیانمان، با تێکۆشانەکانمان هاوبەش بکەین. لە دژی فاشیزم کات کاتی هۆنینەوەی قەڵغانی بەرخۆدانی ژنانە. کات کاتی دەست یەک کردن، یەکگرتن و بەمەش ڕێگەنەدانی فاشیزمە. دەتوانین ئەمە بکەین. بەم ڕۆحی بەرخۆدانە بەرخۆدانی ژنانی کورد و تورکیا لە بەرامبەر فاشیزم گەر بە تێکۆشانی هاوبەش بگاتە بڵندگۆ بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕوخێنێت. وەک ئەوەی خوشکانی تورکیامان دەڵێن ئێمە پیکەوە بەهێزین، چۆک دانادەین و ڕێگا بە فاشیزم نادەین.
هاوڕێیان:
لە هەموو شوێنێک شاهیدی بۆ دروستبوونی زانستی ژن، ناڕازی بوون و بەرزبوونەوەی چالاکیەکانی ژنان دەدەین. ژنان لە بەرامبەر کلتوری دەستدرێژی، جیاکاری، پاکتاوکاری، داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی ڕادەوەستن، شەرمەزاریان دەکەن و بەرخۆدانی دەکەن. ژنان داواکاریەکانیان بەرز دەکەنەوە، داخوازی چۆنیەتی ئەو ژیانەی دەیانەوێت بیکەن بە دەنگی بەرز دەهێننە زمان. گەشتوینەتە ئاستێکی زۆر جددی هەڵمەتبردن. لە کاتێکی کورت دا خاوەنی هێزی ڕژاندنە سەر شەقامی بە سەدان هەزار و ملیۆنانین. ژمارەمان تا دەچێت بەرزتر دەبێتەوە. هەر ڕۆژێک تێدەپەڕێت زیاتر گەورە دەبین. ڕەنگاوڕەنگین، دینامیکین، بە بڕیارین، خاوەن ئیدیعاین، بەهێزین.
ئەوەی ئێستا گرنگە، بە زیاتر بەڕیکخستن کردنی تێکۆشانەکەمان هیزی گۆڕانکاری خستنە مەیدانە. دەبێت باش بزانرێت کە یەکەم پێوانەی تێکۆشانی ئازادی ژن، خۆ بەڕیکخستن کردنە. تا ڕێکخستن نەبێت ئازادی ئەگەری نیە. لەگەڵ ئەمە دا پێوستە چالاکی شەرمەزارکردنەکان بکەینە ڕێکخستنبوونی هەمیشەیی. کەش و هەڵوێستی ژنان لە چارەکی یەکەمی سەدەی 21 دا تەنها کاردانەوە نا بەڵکو بووە ڕێخۆشکەر بۆ تێکۆشانی بنیادنانی ژیانی ئازاد. واتا ئیدی پێویستە تێکۆشانەکەمان هەنگاوێکی تر بەرەوە سەرەوە بەرین. دەبێت ناڕەزاییەکانمان بەڕێکخستن بکەین و لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری ئانتی دیموکراتی و دیکتاتۆری بەرفراوانتر و گشتگیرتر تێکۆشان بکەین. چونکە ئەگەر تێکۆشانمان پارچەبێت و گشتگیر نەکرێت لە ئاستی پێویست دا نابینە هێزی گۆڕانکاری. لە کاتێکدا کات کاتی وەرچەرخانی سەدەی 21 م بۆ زەمانی ئازادی ژنە. کەشی ئەم ڕاستیە لە هەموو کاتێک گونجاوترە. وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد، بۆ هاوبەشکردنی تێکۆشانی ژنانی سەرتاسەری جیهان پێشنیارەکەمان وەک کۆنفیدرالیزمی جیهانی ژنان بەناو دەکەین. کۆنفیدرالیزمی جیهانی ژنان بێ ئەوەی وەک یەکمان بکات، هاوبەشبوون بە پاراستنی خۆسەریەکان، پێشخستنی یەکێتی تێکۆشانی ژنانی دونیا دەکاتە ئامانج. وەک ڕێکخستن و تەڤگەرەکانی ژنان بە تێپەڕاندنی پارچەیی و دابڕانەکانی نێوانمان و پێشخستنی هەڵوێستی هاوبەش، دەبێت بتوانین ستراتیژی و تاکتیکی تێکۆشانی هاوبەش دابنێین، لە چالاکیدا هاو هەڵوێست بین و میکانیزمای هاوبەش بنیاد ببێین. بۆ ئەمەش پێویستیمان بە گفتوگۆی هاوبەشە بۆ دیاریکردنی بڕیار، چەمکی ڕێکخستن و مەبدەئی هاوبەش. وەک تەڤگەر ڕێکەوتنی کۆمەڵاتیی کە ساڵی 2012 ڕامانگەیاندبوو و ئێستا لە ناو پلانی کارماندایە لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ ئێوە تاوتوێی دەکەین و لەو باوەڕەداین چوارچێوەیەکی بنەڕەتیمان بۆ کاری هاوبەش پیشان بدات.
ژنانی بەرخۆدێر:
ڕۆحی ئەو زەمانەی تێیداین فەرمانی بڵندکردنی تێکۆشانی ئازادیمان پێ دەدات. سەد ساڵەکەمان سەرەڕای ئەوەی ئەگەری وەرچەرخینە سەد ساڵی ئازادی ژنمان پێ دەدات لە هەمان کاتدا ناچاریەکە دەبێت پێکی بهێنین. وەرن بۆ ئەمە با پێکەوە بین. وەک ژن لە هەموو دنیا هەستینە سەر پێ. ئێمە دەڵێین بەرخۆدانی ژن ئازادی دێنێت. ئەگەر وایە با لە دەوری ئاگری ئازادی بگەینە یەک، دەست بخەینە دەستی یەک و چۆپی هەڵپەرکێی ئازادی بگرین، کڵپە بدەینە ئاگری شۆڕش. هەموو ڕۆژێک بکەینە 8ی مارس و لە دژی پاکتاوکاری، فاشیزم، داگیرکاری و زهنیەتی پیاوسالاری تێکۆشانمان هەمیشەیی بکەین. ئەوکات دونیا جوان دەبێت، ئەو کات شۆڕش ڕوو دەدات. با هەموومان پێکەوە شۆڕشی ژن مەزن بکەین و داهاتوی خۆمان بهۆنینەوە.
با ڕێگا بە فاشیزم نەدەین
ئازادی ژنان بە بەرخۆدانی مسۆگەر دەبێت
ژن ژیان ئازادی
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی کورد (KJK)
06-03-2019
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,172 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
Bağlantılı yazılar: 2
Grup: Belgeler
Yayın tarihi: 06-03-2019 (5 Yıl)
Belge türü: Basılı
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 96%
96%
Bu başlık Hawreh Bakhawan tarafından 06-03-2019 kaydedildi
Bu makale ( Ziryan Serçînari ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Hawreh Bakhawan tarafından 06-01-2022 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 2,172 defa görüntülendi
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Mîran Janbar
Biyografi
Hacı Özkal
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Adnan Çelik
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
Biyografi
İbrahim Bingöl
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DE...
Biyografi
Erbil Tuşalp
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius

Gerçek
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
08-10-2022
Sara Kamele
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
24-02-2024
Sara Kamele
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
NEVRUZ BAYRAMI
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,827
Resim 104,282
Kitap PDF 18,891
İlgili Dosyalar 94,732
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.234 saniye!