نانی پاڵەوان هەرکەسێ بيخوا، ئەبێت زۆران بگرێت
پاڵەوان نانی پێدراوە بۆ ڕۆژی زۆرانبازی و ڕووبەڕووبونەوە دەگێڕنەوە لە ماڵی حەماغای گەورەی کۆيە زۆرانبازێکيان هەبووە، ڕۆژێک تەشقەڵە بەکابرايەکی لايدە دەکات، کابراش زۆر بەگوڕوتين و خورت و لەش ولار پاڵەوانان بووە يەکسەر پاڵەوانی حەمەئاغای گەورەی کۆيە دەق و نوشت دەکات، خەڵکی کۆيە بە گاڵتەوە بەپاڵەوانی حەماغا دەڵێن(هێڵکە و ڕوون خۆر هەر ئەوەندەشی) بۆيە گاڵتەی پێ دەکرێت چونکە وەک زۆرانباز ڕاگيراوە و نانی پێ دراوە، تاوەکو ئەگەر زۆرانبازييەک هاتە پێشەوە حەماغا بە زۆرانباز و پاڵەوانی خۆی بچێتە مەيدانەوە، ئەم ئيديۆمە(نانی پاڵەوان هەرکەسێ بيخوا دەبێت زۆران بگرێت) بۆ ئەوە هاتووە کەسێک بيەوێت لێپرسراوێتيەک وەربگرێت هەر بۆ خۆشی و لاف و گەزاف نی يە بەڵکو دەبێت ئەرک و فەرمان و کاری لێپرسراوێتيەکەی بە ڕاسپاردەيی و سەرکەوتوانەوە جێبەجێ بکات.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 586 times