هەرچی گا بيکا گا نايخوات
بنەمای ئەم ئيديۆمە ئەوەيە(ئەوەی گا دەيکات کەر دەيخوات) يان دەوترا(ئێ هێی گا دەيکات و کەريش دەيخوات) گا و کەر ئەگەر بۆ کاری کشتياری و کێڵگە بەکاربهێنرێن گا لە جوتکردن و گێڕە-دا بەهێزترە تا گا هەبێت گوێدرێژ بەکارناهێنرێت، ئينجا بەهۆی جوتيارييە زەوی دەکێڵێرێت و دوای دروێنەش خەرمان گێرە و کاو کۆت و دانەوێڵە دێتە بەرهەم ئيتر ئه و بەرهەمە هەر گا-کە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە بەرهەمهێنانی بەروبومەکان و ئاليکەکانی وەک جۆ و کا و..تاد، بەڵام هەموو ئاژەڵەکانيتر له و بەرهەم و ئاليکە دەخۆن بۆيە وتراوە(هەرچی گا بيکات گا نايخوات) بۆ مرۆڤيش هەر وايە ئەوەی کەسێک پێوەی ماندوو دەبێت چ بەرهەم و چ دەستکەوت بێت مەرج نی يە خۆی بەتەنها ببێتە خاوەنی.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,005 gånger