$ژیاننامە$
نوری کەریم ئەحمەد، لە #01-01-1947# لە سلێمانی، گەرەکی شیخان – #مەڵکەندی# لە شەوێکی زستانی بەفر و کڕیوەدا لەگەڵ کلوی بەفرەکاندا لەدایکبووە و لەنێو خێزانیکی خوێندەوار و لەڕوی داراییەوە مامناوەند گەورەبووە.
دەرچوی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان – #سلێمانی# 1967-1968 ە.هەتا 1982 لە خوێندنگەکانی گوندەکانی #خەمزە#، #سیرەمێرگ#، #کەناروێ#، سەدوسێنان و کەندە سورە و دواتر لە سلێمانی لە خویندنگەی ئەمین زەکی بەگ و دواجاریش لە مەولانا خالید وانەبێژی پەروەردەی تایبەت بوو. لەسەرەتای ڕاپەڕینە جەماوەرییە مێژوییەکەی 1991ی باشوری کوردستانەوە خۆتەرخان(متفرغ) بو، بۆ کاری سیاسی وەک نوێنەری پارتی سۆسیالیستی کورد – پاسۆک لەسەرکردایەتی بەرەی کوردستانی هەتا ناوەڕاستی 1994.. ئیتر ڕو لەهەندەران دەکات و لەو دەمەوە بەخێزانەوە لە ولاتی ئەڵەمانیا دەژی.
یەکەمجار بە هۆنراوە دەست بە نوسین دەکات و 1974یەکەمین هونراوەی لە شاخ لە گۆڤاری دەنگی مامۆستادا بڵاوکردەوە..
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نوسەر:$
1 – یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی بەشیوەی کتیب، وەرگێڕانی کتێبی (رەوشی کوردان) ە کەی مامۆستا کەریمی حیسامی بو، لە کوردییەوە بۆ عەرەبی بەناونیشانی (کوردستان بساتین بلا اسوار)2013 #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی هەریمی کوردستان، خانەی وەرگێران.
2 - سەرنجیک لە دوابەرهەمەکەی دکتۆر نەبەز، کاژیک1959، نوری کەریم، 2015 ئەڵەمانیا، چاپی ئەلکترۆنی.
3 - سەرنجێک لە کاژیک 1959..، نوری کەریم، چاپی دووەم، ناوەندی سارا، کوردستان2016
4 – پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتیمان، ناسنامە، کولتور، نوری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی یەکەم.
5 – پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتیمان، ناسنامە، کولتور، نوری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی دووەم
6- پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتیمان، ناسنامە، کولتور، نوری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی سێیەم
7 – سەرنجیک لە کاژیک 1959، نوری کەریم، چاپی سێیەم، ناوەندی سارا، کوردستان 2017
9 – کوردستان بساتین بلا اسوار، 3 امارات کوردیە، اردلان، بابان، #سۆران#، نوری کریم، الطبعە الثانیە 2017، ناوەندی سارا.
10 – سەرانی کۆمپانیا(3شانۆیی تەنزئامێز)، فریدریش دیورینمات، وەرگێرانی لە ئەڵەمانییەوە نوری کەریم، 2019، سلێمانی، ناوەندی سارا
11 – چەپکێک هۆنراوە بۆ شێخ ئیلیاس، باوە نوری، 2019، سلێمانی، ناوەندی سارا
12 –بلوێرژەنی جادوگەر، 12 چیرۆک بۆ منداڵان، لە ئەڵەمانییەوە وەریگێڕاوە بۆکوردی، 2020 هەفتەنامەی تاراوگە بڵایکردۆتەوە.
13 – زۆرێکی زۆر وتار لەگۆڤارو ڕۆژنامەو سایتەکوردییەکاندا وەک گۆڤاری سلێمانی، ئاوینە، هاوڵاتی، وتاریکورد، کوردستانپۆست، تاراوگە..
14 – بۆ ماوەی ساڵیکی ڕەبەق، هەفتانە بابەتیکم بەنێونیشانی (سەرە مقەست و سەرە داوەکان) لە شوینی سەروتار لەهەفتەنامەی تاراوگە دا بڵاودەبووەوە کە لە ئەمستەردام دەردەچێت.
15 – چەند سیمینار و کۆڕی ئەدەبی لە شارەکانی ئەڵەمانیا.
$چەند بەرهەمێکیشم ئامادەیە بۆچاپ وەک :$
1 – چوار ئاین و پێنج کتێب.
2 – سەرنج و تیبینی لە 32 کتێبی نوسەرانی کورد و عەرەب و بیانی.
3 – ڕستیک هۆنراوەی فۆلکلۆری کورد، وەرگێڕانی بۆ ئەڵەمانی
4 – لەهەوارەوە بۆ تونی بابا(کورتیلە چیرۆکەکانی ڕیگای گەیشتنە ئەورۆپا).
5– یەسوس وەها دەدوا(ئامۆژگارییەکانی پەیامهێنەرعیسا) وەرگێڕانی لە ئەڵەمانییەوە بۆ کوردی.
6 – کۆمەلە چیرۆکیک بۆمندالان، وەرگێڕانی لە ئەلەمانییەوە بۆ کوردی.
خۆزگەو ئاواتم ئەوەیە بگەڕیمەوە سلێمانییەکەی کوردستان و دواساڵەکانی تەمەن بەبون و بەرامەی شار و ئازیزان و یادگارییەکانەوە بە خوێندنەوەو نوسین بەڕێبکەم. [1]