بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هاوڕێنامە - وەشانی 4ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📊 338 قوتابی لە گرتووخانەوە دەخوێنن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
338 قوتابی لە گرتووخانەوە دەخوێنن
📊 ئامار و راپرسی


ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی ئارەزوومەندانی خوێندن لە چاکسازییەکاندا زیاتر دەبێت، بەڵام ئیدارەی چاکسازییەکان نیگەرانن لەوەی شوێنی خوێندنی زیندانییەکان گونجاو نییە. بەڕێوەبەری چاکسازییەک دەڵێ دەیانجار داوامان کردووە، باڵەخانەمان بۆ دابین بکەن، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان 6 بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی هەن کە خوێندنیان تێدا دەکرێ. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا 338 زیندانی لە گرتووخانەکانی چاکسازی دەخوێنن.
چاکسازی گەورانی هەولێرهەولێر تاکە چاکسازییە لەسەر ئاستی عێراق کە خوێندنی زانکۆی تێدابێ. زریان عەزیز، بەڕێوەبەری قوتابخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند: ئێمە توانیومانە نموونەیەکی جوانی چاکسازی پیشان بدەین. لەسەر ئاستی عێراق تاکە چاکسازین زانکۆ و ئامادەیی بە سیستەمی ئاسایی هەبێت، قوتابیمان هەیە لە قۆناغی یەک تاوەکو نۆی بنەڕەتی، لەکاتێکدا لە زۆربەی چاکسازییەکانی دیکە خوێندن بە سیستەمی خێرایە.
لە ساڵی خوێندنی 2017-2018 تەنیا لە چاکسازی گەورانی هەولێر 163 قوتابی سزادراو لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن هەبوون، 35 یان قوتابی 12ی ئامادەیی بوون کە 10یان دەرچوون بۆ زانۆ، 19 قوتابی لە پۆلی نۆی بنەڕەتی، 16 خوێندکاری زانکۆ و سێ خوێندکاری پەیمانگا.
لەبارەی ژمارەی ئەو خوێندکارانەی تا ئێستا لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، زریان گوتی: لە ساڵی 2010 تاوەکو 2019، 43 سزادراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، بەشێکیان بڕوانامەی زانکۆیان وەرگرتووە.
زۆربەی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان 28 قوتابییە لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وەرگیراون. مامۆستای زانکۆکان دێنە چاکسازی و وانە بە خوێندکارەکان دەڵێنەوە.
زریان عەزیز هەروەها دەڵێت: زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی توانا مامۆستای بابەتەکانیان بۆ وتنەوەی وانە ناردووەتە چاکسازی. هەندێک قوتابیش بۆ تاقیکردنەوە نێردراون بۆ زانکۆ و پەیمانگا. تەنیا لە ساڵی 2018 لە یەک زانکۆ زیاتر لە 350 جار مامۆستا هێنراوەتە چاکسازییەکەمان.
یەکێک لە سزادراوەکان کە ئێستا خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی کۆمەڵناسییە، بە (رووداو)ی راگەیاند: خوێندنی زانکۆ منی گەڕاندەوە نێو کۆمەڵگە. ئەو سزادراوە گوتیشی: ئەو تاوانەی لەسەری سزادراوم، ئەگەر ئەوکات لەو قۆناغەی ئێستا بوومایە هەرگیز بە خەیاڵیش بیرم لێنەدەکردەوە.
فاتیمە کەمال، توێژەری پێشکەوتوو و سەرپەرشتیاری قوتابخانەکانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاستی خوێندن لەنێو چاکسازییەکاندا بە(رووداو)ی گوت: ژمارەی قوتابی و خوێندکار لەنێو چاکسازییەکان زۆر بوون، ئێستا 338 قوتابی و خوێندکارمان هەن کە 325یان پیاون و 13یان ئافرەتن.
لە چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر 22 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی و 6 قوتابی ئامادەیی هەن. لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانیسلێمانی 16 قوتابی بنەڕەتی و سێ قوتابی ئامادەیی هەن کە تاقیکردنەوەی دەرەکی دەدەنەوە. لە چاکسازی ژنان و منداڵانی دهۆکدهۆک 14 قوتابی هەن. لە چاکسازی گەورانی سلێمانی 44 قوتابی بنەڕەتی و 20 قوتابی ئامادەیی هەن، لە چاکسازی گەورانی دهۆکیش 48 قوتابی بنەڕەتی و 19 قوتابی ئامادەیی تاقیکردنەوەی دەرەکی دەکەن.
کێشەی سەرەکی خوێندن لەنێو چاکسازییەکان نەبوونی باڵەخانەیە، ئومێدە محەممەد، بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و نەوجەوانانی سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند: کێشەی نەبوونی باڵەخانەمان هەیە، ئەوانەی چوونەتە قۆناغی ئامادەیی، بەهۆی نەبوونی باڵەخانەوە تاقیکردنەوەی دەرەکی دەکەن. دەیانجار داوامان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە باڵەخانەمان بۆ دابین بکەن، بەڵام وەڵامیان نەداوینەوە.
گوتیشی: قوتابیمان هەبووە زانکۆی تەواو کردووە و ئێستا ماستەر دەخوێنێ. قوتابیشمان هەبووە لە چاکسازیەکەی ئێمە خوێندوویەتی و ئێستا مامۆستایە لە زانکۆ.
لەبارەی کێشەی باڵەخانەی خوێندن لەنێو چاکسازییەکاندا سەرپەرشتیاری قوتابخانەی چاکسازییەکان دەڵێ: ئەمە کێشەی سەرەکی ئێمەیە، خوێندنی ئامادەیی تەنیا لە چاکسازی گەورانی هەولێر و سلێمانی هەیە، چاکسازی ژنانی دهۆک کێشەی نەبوونی بینای قوتابخانەیان هەیە، بڕیار بوو بۆیان دروستبکرێ و نەخشەکەشیان ئامادەبوو، زەوی بەتاڵیشیان هەبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە. هەروەها چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر داوای قوتابخانەی ئامادەییان کرد، بەڵام پەروەردە رازی نەبوو، چونکە ژمارەی قوتابییەکان زۆر کەم بوو.
لەبارەی ژمارەی مامۆستایانیش کە لەنێو چاکسازییەکان وانە دەڵێنەوە، فاتیمە کەمال دەڵێ: هەموو چاکسازییەکان مامۆستایان بۆ دابینکراوە، ئێستا 92 مامۆستا لەنێو چاکسازییەکاندا وانە دەڵێنەوە کە 65یان لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین و 27 مامۆستاش لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەن، چەندین مامۆستای بیانیش، لەوانە مامۆستای هیندی و بەریتانی و مامۆستای زانکۆ تایبەتەکانیش لەنێو چاکسازییەکان وانە دەڵێنەوە.
فاتیمە کەمال دەشڵێ: بیرۆکەی ئەوەمان هەیە کە بەشی نەهێشتنی نەخوێندەواری بکەینەوە، چونکە بەندکراومان هەیە تەمەنی زۆرە و ناکرێ لەگەڵ قوتابییەک داینێین کە تەمەنی بچووکە.[1]
15-03-201915-03-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-03-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-03-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2019 8:57PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 18 2019 11:44AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 18 2019 11:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 429 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
338 قوتابی لە گرتووخانەوە دەخوێنن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-03-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574