وەزارەتی ئەوقاف ئیدانەی هێرشەکانی نیوزلەندا دەکات
بەداخەوە ئەمڕۆ 2019/3/15 هێرشێکی چەکداری کرایە سەر دوو مزگەوتی ووڵاتی نیوزلەندا و بەدەیان موسوڵمان و نوێژخوێنیان لە ناوحەرەمی مزگەوت شەهید و بریندار کرد، ئەم ڕووداوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە تیرۆر هەرەشەیەکی جیهانیە و هیچ وڵاتێکیش پارێزراوی هەرەشەی تیرۆرزم نیە.
بۆیە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پرۆسەیەکی نێودەوڵەتیە و دەبێت لەسەر ئاستی جیهان کار لەسەر بنەبرکردنی بیری توند ئاژۆیی بکرێت.
ئێمە لە
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە ناخ هەژێنە دەکەین، کە بە ناڕەوایی هاووڵاتیانی
موسڵموسڵمانی وڵاتی نیوزلەندای کردە ئامانج، لە خوای گەورە دەپارێینەوە قوربانیان بەبەهەشتی خۆی شاد بکات و هیوای چاک بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
15-03-201915-03-2019 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!