بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 04-04-2020 - تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
باکووری کوردستان
- لە زیندانی ئێلح پشێووی دروستبوو و زیندانییەکان بەشێکی زیندانەکەیان سووتاند، پاشان تورکەکان هەندێک لە زیندانییەکانیان گواستەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- باقی شەفیعی ڕۆناکبیر، شاعیر و نووسەری هەورامی خەڵکی شاری پاوە لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[2]
باشووری کوردستان
- لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی پیادە و ئوتومبیل بۆ ماوەی 48 کاژێر راگەیەندرا و لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، تەنانەت نانەواخانەکان و فرۆشیاری خواردەمەنیش دەگرێتەوە.[1]
- تووشبوویەکی تر
📅 04-04-2020 - تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەتاح هیرانی
پێشمەرگەی دێرین فەتاح هیرانی لە ڕێکەوتی 06-04-2017 بەهۆکاری وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
👫 فەتاح هیرانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەتاح هیرانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ڤیان پەیمان
خەڵکی‌ رۆژئاوای‌ کوردستانە و پێشتر لە چیاکانی‌ کوردستان گەریلا بووە و چەندین گۆرانی‌ تایبەت بۆ گەریلای‌ وتووە و دوای‌ هێرشی‌ چەکدارانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بۆسەر کۆبانێ‌ رووی‌ کردووەتە رۆژئاوای‌ کوردستان و شەڕڤانی‌ یەکینەکانی‌ پاراستنی‌ ژن (YPJ) بوو.
رۆژی 06-04-2015 لە سەری کەهنیێ شەهید بوو.
✌️ ڤیان پەیمان
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڤیان پەیمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,991 | وێنە 58,178 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,243 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,050 |
📝 ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
📝 بەڵگەنامەکان

سی و یەک ساڵ تێدەپەڕێ و هێشتاش هەڵەبجەهەڵەبجە برینی لێدەتکێ، ئێستاش بۆنی سیۆ بە درەختە نیوە رۆحەکانی شەقامەکانەوە هەر ماوە، چەندی هاواریان کرد بە تەنها جێم مەهێڵن، کەچی رۆیشتین و رێگەماندا شەماڵی دڵڕەقی و خەمناکی بیانڕفێنێ، ئەوێ هەڵەبجەیە، تائێستاش بریندارەکانی شوێنی ئازار بەجەسته و رۆحیانەوە ماوە، هێشتاش پیرە دایک شەقام بە شەقامی تاران و قوم و تەورێز بەشوێن رۆڵە ونبووەکەیدا دەگەڕێت، لەوێ و له و شارە تانوکەش کوشندەیی چاوەڕوانی خانەوادەکان بۆ ناسینەوەی مناڵێکی پەرتبوویان ئۆقرەی لێ بڕیوون، چەندە خەمێکی قوڵە، دایکێکی کوردی زمان تەنها بە بۆنەکەی رۆڵەکەی بناسێتەوە، کە بە فارسی دەردەڵی غوربەت و تەنهایی بۆ دەگێڕێتەوە. لەبۆنەی سی و یەک ساڵ تێپەڕین بەسەر ئه و مەرگەساتە گەورەیە، جارێکی تر سەرەخۆشی لە هەڵەبجه و هەڵەبجەییەکان دەکەم و دروود بۆ رۆحی بێگەردی شەهیدەکانی دەنێرم.
ئێستا هەڵەبجە بۆتە پارێزگا، ئه و هەنگاوە شایستە بەمێژوو و قوربانییەکانی ئه و شارەیە، بەڵام هێشتاش شتی دیکە هەیە دەبێت بۆی بکرێت، ئێستاش ئه و ساتەوەختەیە کە دەبێت لە پێناو هەڵەبجە هەنگاوی بەکردەوەتر بنێرێت، ئاخر خۆ بە تەنها پرۆسەی بە پارێزگاکردنی ئەوێ بەس نییە بۆ کۆتایی ئازارەکان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ئومێد، بەڵکو لەپاڵ ئه و بڕیارەدا، پێویستە هەنگاوی سیاسی و ئابووری و کارگێڕی گەورە چ لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و تەنانەت حکومەتی ناوەندیش بنرێت بۆ ئەوەی بەشێکی کەم لە مەینەتیەکانی ئه و جوگرافیا خەمناکەی ئەوێ کەم بکرێتەوە، بۆئەوەی وەک سرودە بەسۆزەکەی بەتەنیا جێم مەهێڵە جارێکی تریش بەتەنها جێیان نەهێڵینەوە، داوا دەکەم:
لەسایەی حوکمڕانیکردنی مەرکەزیی هەرێمیی کوردستان و سەندنەوەی دەسەڵات لە پارێزگاکان و بەجەمسەرکردنی پایتەخت، کۆی دامەزراوه و فەرمانگە سەرەکییەکانی ئه و وڵاتە گواستراونەتەوە بۆ هەولێرهەولێر، لەکاتێکدا دەشیا لەچەند ساڵی رابردودا هەروەک نیازپاکی و راستگۆیی لەبەرامبەر نازناوەکان کە دەڵێن سلێمانیسلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە و هەڵەبجە پایتەختی ئاشتی، دەکرا وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیریی لە سلێمانی بوایه و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیش لەهەڵەبجە، بەمەش نیشاندەدرا کە هەڵەبجە لەستراتیژیەتی حوکمڕانی کوردستانیدا پێگه و مەقامێکی باڵای هەیه و یادەوەرییە بەسوێیەکەی هەرگیز لە بیرناچێتەوە.
دۆزینەوەی رۆڵە هەڵەبجەییەکان لەچەند ساڵی رابردوو، یەکلاییبوونەوەی چارەنوسی ئه و مناڵە گومبوانەی رۆژگاری کارەساتەکە، سەرباری ئەوەی چەند رێکخراوێکی خۆبەخش کاری لەسەر دەکەن، بەڵام بۆتە وەزیفەی سەرەکی خانەوادەکان، لەبنەڕەتیشەوە ئه و وەزیفە دەبێت حکومەت پێی هەڵسێت، پێویستە لەپێناو مناڵانی هەڵەبجە، لیژنەیەکی پسپۆڕی دەستکراوە لەرووی داراییەوە بەگرتنەبەری هەموو رێکارە میدیایی و یاسایی و تەندروستییەکان گەڕانێکی راستەقینە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی دواجار دوا رۆڵەی دابڕاوی هەڵەبجەیی بە خانەوادەکانیان شاد بکەنەوە.
لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، لەچەشنی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە شوێنەوارەکانی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و هەنگاونان بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە وەک بەشێک لە راسپاردەکانی بەجینۆسایدناساندنی لەلایەن رێکخراوو دادگاکانەوە، هەروەک تەرخانکردنی بودجەیەکی شایستە بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی بە پارێزگابووندا ژێرخان و پەیکەری بەڕێوەبردنێکی شایستە لەرووی بیناوە دەستەبەر بکرێت، لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، کە هەڵەبجەییەکان لە شانزەی سێدا دەیخوازن و نایانەوێت چیتر وەک بەڵێنێک لەسەر کاغەزی حاکمەکان بمێنێتەوە.
شانازئیبراهیم ئەحمەد
15-03-201915-03-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-03-2019
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2019 9:03PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 18 2019 11:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 18 2019 11:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 352 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەیامی کۆسرەت ڕەسول لە 31ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-03-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574