بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی 31 مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید
16 ئازاری 1988 یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی پڕ تاوان و کۆمەڵکوژیی سەدەی رابردووە کە لەسەر خاکی کوردستان لە بەرامبەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، ئەو کارەساتە ناخ هەژێنە لێکەوتەی شەڕێکی خوێناوی دوو دەوڵەت و دەسەڵاتی نەتەوەوەگەرا و مەزهەبگەرای بەعس و رژێمی ئێرانی بوو، کە ماکینەی شەڕیان بەچەک و جبەخانەی دەوڵەتانی رۆژئاوایی و ئەمریکاو روسیا دەچەرخاو و کۆمەڵکوژی و تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان پێئەنجام ئەدا.
هەڵەبجەهەڵەبجە و خەڵکەکەی سروشت و بنیادەکەی بەمرۆڤ و بوونەوەرەکانییەوە لەلایەن فڕۆکەکانی رژێمی بەعسەوە لە چەند خولەکێکدا بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیای کۆمەڵکوژکران کە دیمەنی ئەوتاوانە کەم وێنەیە هەرگیز لەیادەوەریی مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتیدا وون نابن، ئەو کۆمەڵکوژیە تەنها تاوانێک نیە بە تەوێڵی رژێمی نەتەوەگەرای بەعسی عێراقی ئەوسەردەمە، بەڵکو تاوانێکی هاوبەشی سیستەمی جیهانی و ئەودەوڵەتانەش کە ئەو چەکانەیان پێدان و لە ئاستی کارەساتەکەشدا بێدەنگ بێ هەڵوێست بوون.
لەمێژووی کۆن و نوێدا گەلی کورد لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەوە رووبەروی چەندین کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی رەگەزی کراوەتەوە تاوانی ئەنفال کە بەدەیان هەزار ژن و منداڵی کوردی تیادا شوێن بزرکرا لەهەمان ساڵدا بوو کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی تیادائەنجامدرا و تائێستاش ژن ومنداڵ و جێماوانی ئەو کارەساتە پێوەی دەناڵێنن، کۆمەڵکوژی گەلی
دەرسیمدەرسیم و
سنەسنە و شەنگال و کۆبانی و
عەفرینعەفرین تادەگاتە رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە و ستەمکاران و داگیرکەران هەرگیز چاویان بەسروشتی ژیان و پێکەوەیی جوانی و ودەوڵەمەندی ئەم خاکە هەڵنایە وبەردەوام لە بۆسەدان. لەئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و هاوکارە تیرۆریستیەکانی بەردەوامن لەپیلانگێڕی و کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی بەتایبەت لەسەر رۆژئاوای کوردستان.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ساڕێژی ئەو برینە گەورانەی گەل بکرێت و ئە کۆمەڵکوژیانە رابگیرێت ئەویش بە گەرانەوە بۆ راستینەی مێژووی هەزاران ساڵە و بەبنەماگرتنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا و پێکەوەیی بوون و شکاندنی سنورەکانی پارچەگەری و پەرتبوون و دورکەوتنەوە لە بەرژەوەندخوازی و وابەستەیی بەداگیرکەران دەکرێت، گەرەنتی ئەوەش بە گەڕانەوە بۆ میراسی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ئەو گەلە ی کەخۆی پێ پاراستووە و لەسەرپێیان ماوەتەوە و سەربەرزانە ژیانی کردوە و سەری بۆ هیچ ستەمکارێک نەوی نەکردووە ئەویش بەگەشاندنەوەی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتیانە ی گەلی کوردو راستاندنی هێزو ئیرادەی خۆفەرمانی گەل ئەنجامگیردەبێت، کە لەئەمرۆدا ئەو روحیەت و ئیرادەیە لەرۆژئاوای کوردستان لەهەمووئاستەکانی بەرێوەبردن و پاراستنیدا بەپێشەنگایەتی ژن ومێری ئازاد لەبەرخۆدانێکی سەردەمیانەدا یە لەبەرامبەر تاریکترین هێزی تیرۆرستی و داگیرکاری فاشیزمی دەوڵەتی تورک، وەرن باهەموومان لەهەڵبجەی شەهیدان و نەورۆزی
قەندیلقەندیلەو ە بانگی یەکیەتی نەتەوەیی بدەین و هێزو توانای مادی مەعنەویەکانی گەل بەبێ جیاوازی بخەینە خزمەت کۆمەڵگا خۆیەوە بەوەش هەم شەهیدانمان ئاسودە دەبن و هەم گەلەکەشمان سەربڵند وسەرفرازانە هەموو ئەو قەیران وکێشانە تێدەپەرێنیت کەبێهیوایی و نائومێدیان چاندووە و گەلیان رووبەروی قەدەری نادیارو کۆمەڵکوژی کردۆتەوە.
هەموودەزانن دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە پڕلە سەختی و گۆرانکارییە و چەندە هەڕەشەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان هەیە. هەمانکات دەرفەت و زەمینەی زێڕینیش بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانجەکانمان هەیە ئەوەی پێویستە درکی پێبکرێت ئەوەیە کەتەنیا بەیەکیەتی نەتەوەیی و یەکڕیزییەکی هەمەلایەن دەتوانرێت ئەو پێشهات و دەرفەتانە بەقازانجی سەرکەوتن و ئازادیی و گەلەکەمان ئاراستەگیر بکرێت.
لەئاستی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدان سەری رێزو وەفاداری دائەنەوێنین و پەیمان ئەدەین بەردەوامی بدەین بە تێکۆشان تا گەل دەگات بەئازادی و خۆبەریوەبەری و ژیانێکی ئازاد.
16-03-201916-03-2019