📊 بابەت 374,155 | وێنە 58,974 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,493 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,597
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان


ئه و هێرشەی دوێنێ کرایە سەر ڕۆڵەکانی ئێمەی ئێزیدخان - یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (YBŞ) بەتووندی شەرمەزار دەکەین.
هەر وەک چۆن لە فەرمانەکەدا بینیمان کە حکوومەتی عێراق کچ و ڕۆڵەکانی ئێمەی نەپاراست و ئێزیدخانی بۆ چەتەکانی داعشداعش بەجێهێشت، ئەمڕۆش لە بری ئەوەی خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدیدا، هێرشمان دەکاتەسەر. لە نیسانی 2018 بەدواوە؛ دوای ئەوەی سوپای عێراق هاتە هەرێمەکە زۆر جار هێرشی کردووەتە سەر میللەتی ئێمە، زەختی خستووەتەسەر کچ و کوڕانی ئێمە، لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانی لێمان تەنگ کردووە و ئێمەی گەمارۆ داوە. هاتنی ئەوان بۆ شەنگال لە هیچ ڕوویەکەوە نەبووەتە گۆڕانێکی ئەرێنی بۆ کۆمەڵگەی ئێمە. بۆ نموونە ئه و دەروازەیەی کە کچ و کوڕانی ئێمە بۆ ڕزگارکردنی میللەتی خۆیان بە خوێنی خۆیان کردبوویانەوە و دەروازەکە بەتایبەتی لە ڕووی تەندرووستی و پێداویستییەکانی ژیانەوە بۆ ئێمە وەک جێی هەناسەدان بوو، داخرا. بەداخەوە بە هاتنی سوپای عێراق جێی هەناسەدانی کۆمەڵگەی ئێمە داخرا. هەتا ئێستا کچ و ڕۆڵەکانی ئێمە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن، بەڵام لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت و دەروازەیان بەڕوودا دادەخرێت. دایکانی ئێمە و میللەتی ئێمە کە دەیانەوێت ئه و دەروازەیە بکرێتەوە، هەموو جارێ لە لایەن سوپای عێراقەوە چەکیان لێ ڕادەکێشرێت و هەڕەشەیان لێ دەکرێت. هەموو جیهانیش باش دەزانێت کە دوای فەرمانەکە میللەتی ئێمەی ئێزدی لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان بڵاوبووەتەوە. بەڵام هیچ کەس وەک حکوومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر خاکی خۆیان بەربەستی درووست نەکردووە.
دەیانەوێت ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێمە بشکێنن
بەر لە چەند ڕۆژ فالح فەیاز بە ناوی دەوڵەتەوە هاتە شەنگال و داوای لە لایەنە ئێزدییەکان و بەتایبەتی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە بخرێنە چوارچێوەی پۆلیسی فیدڕاڵی. ئەمە دەریدەخات کە نە لە ڕووی پاراستنەوە، نە لە ڕووی سیاسییەوە لە مەنتقی دەوڵەتدا گۆڕانکارییەک درووست نەبووە و دەیەوێت جارێکی دیکە وەک کاتی بەر لە فەرمانەکە ئەم کۆمەڵگەیە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. کاتێک سەیری ئەم هێرشەش بکرێت کە کرایە سەر ڕۆڵەکانمان شەڕڤانشەڕڤانانی یەبەشە، دەردەکەوێت کە دەوڵەت نەیتوانی لە ڕووی سیاسییەوە ئەم ئیرادەیە بشکێنێت و تێگەیشت ئەم ئیرادەیە وەک پێشوو زوو بە زوو تەسلیم نابێت. بۆیە جارێکی دیکە دەیەوێت لە ڕێی چەکەوە ئه و کچ و کوڕانەی ئەم کۆمەڵگەیە دەپارێزن بکاتە ئامانج و بیانترسێنێت.
با گەلەکەمان ناڕەزایەتی پیشان بدات
ئێمە وەک ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال بەتووندی ئه و هێرشەی سوپای حکوومەتی عێراق شەرمەزار دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە بەرانبەر پیلانەکانی دەوڵەتی عێراق وشیار بن و ڕێ نەدەن کە دەوڵەت ئیرادەی ئازادی کۆمەڵگەکەمان پێشێل بکات. لە هەمان کاتدا داوا لە گەلی خۆمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەران دەکەین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی شەنگال ڕاپەڕن و لە بەرانبەر ناوەندە نەتەوەییەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و دامودەزگەکانی مافی مرۆڤ ئه و هێرش و پێشێلکارییانە شەرمەزار بکەن کە دژی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرێن.
18-03-201918-03-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-03-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 19 2019 2:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 21 2019 10:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 21 2019 10:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 287 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-03-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574