مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات
بەرێزان بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی40 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای پێشکەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و میدیای کوردی دا.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لەدەستپێکی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆڵی گەورەی بینیووە لە جۆشدانەوەی خەباتی گەلەکەمان و بەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هێزەکانی پێشمەرگه و جەماوەری کوردستان، بۆیە وەک هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان وەک دەنگی زوڵاڵی شۆڕش لە مێژوو و ویژدانی زیندووی گەلەکەمان دەمێنێتەوە.
لەراپەرینی بەهاری 1991دا، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان بەبروسکە و پەیامەکانی، هەنگاو بەهەنگاو مژدەی سەرکەوتن و ئازادی باشوری کوردستانی دەگەیاند و کۆمەڵانی خەڵکی جۆشدەدا بۆ راپەرینی سەرتاسەری، رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەدوایی ڕاپەرینیش لە قۆناغی خەباتی شاردا، کاری لەسەر پەیامی ئاشتەوایی و نیشتیمانی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوت و ئەزموونی باشوری کوردستان کرد و توانی لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کوردەواری و لێکەوتەکانی میدیادا خۆی بگونجێنێ و هاوچەرخانە پەیامەکانی بگەیەنێ.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوادارین بۆ داهاتوو بۆ راپەراندنی ئەرکەکانتان باشتر خۆتان سازبدەن.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19-03-201919-03-2019 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!