زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📝 نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان روودەکاتە خێر و خۆشی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان روودەکاتە خێر و خۆشی


بەڕێزان، خۆشەویستان، کوردستانیانی ئازیز
ئەم کاتەتان باش و نەورۆزتان پیرۆز
بەبۆنەی گەڕانەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم.
پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی تەواوبوونی وەرزی سەرما و دەستپێکردنی بەهاری رەنگین، لەم رۆژەدا کوردستان بە چیاو دۆڵ و دەشتەوە سەوزایی دایدەپۆشێت و روو لە هەر شوێنێک دەکەیت سرووشت بەدەم مرۆڤەوە پێدەکەنێت.
هیوادارم گەشی و خۆشی بەسەر ناخی یەک بەیەکی هاووڵاتیانی کوردستانیشدا بێت، بەسەر دۆزە سیاسییەکەمان و باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەموو رووێکی دیکەی ژیانی ئێوەی خۆشەویستدا رەنگبداتەوە.
ئێوەی خۆشەویست دڵنیابن کەوا پشوودرێژی و بەرگەگرتن و نەرمونیانی، تاکە رێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، کوردستان لەو ماوەیەدا جارێکی دیکە روودەکاتە خێر و خۆشی، باری ئابووری وا باش دەبێتەوە، هەموو ئەم پرسانە لە کاتێکی نزیکی داهاتوودا بەدرێژی باسی دەکەین، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەم بۆنە خۆشەی نەورۆزدا باسی دەکەم، کولتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی و تەبایی و خۆشەویستی و هەوڵی خاوکردنەوەی دەمارگرژییە، کە نەورۆز لە بنەڕەتەوە خاوەن و هەڵگری ئەو کولتوورەیە.
خۆتان دەزانن وەک لێکەوتەیەکی ئاسایی بۆ هەموو دۆخێکی نالەباری مێژوویی کۆمەڵێک بەرئەنجامی ناشیرین و نەرێنی سەرهەڵدەدەن، هەموومان بینیمان کوردستان بە کۆمەڵێک تەنگەژەدا تێپەڕی، وەک شەڕی داعشداعش و ئاوارەبوونی سەتان هەزار خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی داهات و خراپبوونی باری ئابووری بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت، کە هەر یەک لەمانە بەشێوەی جۆراوجۆر کاری کردە سەر ژیانی خەڵک و بەتایبەتی لەڕووی دارایی و دەروونییەوە کاریگەری خراپیان جێهێشتووە.
رۆژانە دەبینین و دەبیستین جۆرێک گرژی و تووندی لە هەڵسوکەوتی هەندێک خەڵکدا بەهۆی شەڕی داعش و تەنگەژەی ئابوورییەوە سەریان هەڵداوە، مەرجیش نییە تووندوتیژی تەنیا بریتیبێت لە کارو کردەوەی زەق، وەک دەستوەشاندن یان بەکارهێنانی چەک، بەڵکو هەندێکجار بریتییە لە گوێنەدان بە ئەرکی سەرشان، یان بێڕێزی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا، یان رەچاونەکردنی بەهاو نەریتی گشتی، یان بێویژدانی لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا، جگە لەمانە لە هەندێک شوێن جۆرێک لە تووند و زبری بەکارمەندانی فەرمییەوە دیار بووە، یان شۆفێر لە شەقامەکاندا، یان لە تێکەڵاوی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمانە هەموویان لێکەوتەی ئاسایین بۆ ئەو دۆخانەی کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتن، بەڵام دەبێت نەمێنن.
نەورۆزە، دەبێت لەمڕۆوە دەستبکەین بە هێوربوونەوە، شەڕی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر دڕندەیی داعشدا بەسەرکەوتن تەواوبوو، بوژانەوەی باری ئابووریش دەستیپێکرد و هەنگاو بەرەو ئاساییبوونەوە دەنێت.
داوا لە دایک و باوکان دەکەم زیاتر لە جاران وریای هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بن، بەرامبەریان نەرم بن و لەسەر هێوری و نەرمی لە مامەڵەکردندا رایانبهێنن، ئاگاداری تەندروستیان بن و بۆ خوێندنەوە و وەرزش هانیان بدەن، هەروەها بەڕێوەبەرانی دەزگا فەرمییەکان باشتر کۆنترۆڵی سەرپێچییەکان بکەن.
داوا دەکەم کارمەندانی دەزگاکانی ئاسایش لە وەڵامدانەوەدا نەرمتر بن، من ئەمڕۆم هەڵبژارد بۆ ئەو تێبینی و سەرنجانە، لەبەر ئەوەی جەژنە، نەورۆز جەژنێکی خۆشی کوردستانە، هەروەها وەرزی بەهار و پێکەنین و گەشانەوەی دڵ و دەروونە.
ئەم رۆژانەی جەژنی نەورۆز، رۆژانی تێپەڕاندنی لاپەڕەی کۆن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی تازەن، داواتان لێدەکەم هەموو لایەک ئاوڕ لە برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی بدەنەوە. دەبێت هەموو لایەک هێورببنەوە، دەبێت هەموو لایەک یەکترمان خۆشبووێت، داوا لە هەمووشتان دەکەم رێزی سرووشت بگرن و ژینگەی کوردستان پاک رابگرن. لەم رۆژە پیرۆزەدا کە جەژن و سەری ساڵمانە، جەژنی سەرکەوتن و داگیرساندنی مەشخەڵی ئازادییە، جەژنە پیرۆزە لە ماڵباتی شەهیدان دەکەم، جەژنە پیرۆزە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بریندارانی شەڕی داعش دەکەم، جەژنە پیرۆزە لەو خوشک و برایانە دەکەم کە هەر یەکە و بە جۆرێک بوونە قوربانی، بەتایبەتی خوشکە خاتوونە ئێزدییەکانمان، جەژنە پیرۆزە لە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان دەکەم، پیرۆزبایی لە ژنان و ئافرەتانی کوردستان، لە مامۆستایان، لە لاوان و قوتابیان و خوێندکاران دەکەم، پیرۆزبایی لە حیزب و لایەنەکان دەکەم، پیرۆزبایی لە زانایانی ئایینی و رۆشنبیران دەکەم، دەبێت ئێوە پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کوردستان سەربکەوێت و هەموو رۆژێکی ئێمە ببێتە خۆشی و بەهارو نەورۆز.
پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی فریاکەوتن دەکەم، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەم، پیرۆزبایی لە جووتیاران، لە کۆچەر و رەوەند و خەڵکی شار و لادێ دەکەم، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی دوور لە وڵات دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و وەزیران و پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کوردستان دەکەم.
جەژنە پیرۆزە لە یەکە یەکەی خەڵکی کوردستان و دانیشتووانە بەڕێزەکەی دەکەم، بە خاوەن ماڵ و بەوانەشەوە کە لێرە میوانن و بەشداری جەژن دەکەن، پیرۆزبایی لە ئاوارە و پەنابەران دەکەم.
لەم رۆژەدا دووبارەی دەکەمەوە کە گرەوی ئێمە ئەوەیە کوردستان سەربکەوێت، رێگەی دوورمان بڕیوە و کەممان ماوە، قوربانیمان زۆر داوە و دەبێت بگەینە رۆژی خۆمان، ئێمە وەک چۆن بەختەوەریمان بۆ خۆمان دەوێت، بۆ خەڵکی دیکەش هەمان هیوامان هەیە، بە تایبەتی بۆ گەلی عێراقی برا، هەرێمی کوردستان برا بەشێکی راستەقینەیە لە عێراق و دەستووری وڵات بڕیاری ئەمەی داوە.
لەم بۆنەیەدا کە نەورۆز جەژنێکی فەرمییە لە عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی کوردستاندا سەربکەوێت.
جەژنە پیرۆزە لە هەموو گەلی عێراق دەکەم، بە هەموو شار و شارۆچکە و لادێیەکانییەوە، جەژنە پیرۆزە لە هەموو نەتەوەی کورد و گەلانی دراوسێی گەلی کوردستان دەکەم، ئێمە چاوەڕوانی ئەم رۆژەین کە چەوسانەوەی گەلی کورد بەتەواوەتی بووەستێت و هەموو لایەک بە مافداری و یەکسانی و برایەتی و تەبایی بژین.
پیرۆزبایی لە گەلانی ناوچەکە و هەموو ئەو گەلانە دەکەم، کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، دووبارە پیرۆزبایی و سڵاو لە هەموو لایەک، ماڵتان ئاوا بێت و هەر تەبا و سەرکەوتووبن.
20-03-201920-03-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-03-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 20 2019 8:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 21 2019 10:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 21 2019 10:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 353 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان روودەکاتە خێر و خۆشی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-03-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574