نايەتە گا کێڵەوە
زەوی لەکۆندا بە هەوجاڕ و ئاسن و گا-ەوە دەکێڵرا، ئەگەر بارانێکی زۆر بباری بوايە ئەوا زەوی دەبووە قوڕ و کێڵانی لەبار نەبوو ئەگەر بکێڵرابوايە دەوترا(قوڕ کێڵ) قوڕکێڵيش لەبار نەبوو چونکە زيانی دەگەياندە بەروبومە داچێنراوەکە و کاری دەکردە سەر گەشەکردن و نەشونماکردنی، ئينجا لێرەدا ووتراوە نايەتە(کێڵان)ەوە واتە هێشتا زووە و زەويەکە ئامادە نی يە بۆ کێڵان، ئينجا ئەمە بۆ سروشتی(تەبيعەتی)مرۆڤ-يش بەکاردەهێنرێت هەندێک لەمرۆڤەکان خراپ دێنە(ڕجايێ) و درەنگ ڕەزامەندی لەسەر شتێک يان کارێک دەدەن، ژن و مێرد پێش هەموو کەس يەکتری دەناسن هەندێجار ژنەکە بەپياوەکە و بەپێچەوانەشەوە بەيەکتری دەڵێن بە مەبەست و کينايە و ئيديۆمەوە دەوترێت(نايەتە گا کێڵەوە) واتە خراپ دێتە بن بار و درەنگ ڕازی دەبێت وتراويشە(نەکورەکە-نەکوڵەکە) واتا بيژۆکە و خراپ دێتە کوڵاندن.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,244 مرة