لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەرماندەیی یەرەکە، ڕایدەگەیەنێت، کە لە
مەریوانمەریوان کەسێک بەناوی پەیام لەسەر ناوی گەریلاکانی یەرەکە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، بەڵام ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە یەرەکەوە نییە و سیخوڕی دەوڵەتە.
[4]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی
گەرمیانگەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ساردکەرەوەکانی سەر ڕێگای (
کەلارکەلار - ڕزگاری) ئاگری گرت و، دواتر تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
[3]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 22-05-2019
- لە گوندی تەپەکوڕەی شارەدێی شوان هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی بەپاڵپشتی دوو هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان چوونەتە سەر ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا حەشاردابوو. چەکدارەکان بۆ ماوەیەک رووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون و ژمارەیان نازانرێت، بەڵام چەکداری
داعشداعش بوون.
[2]
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای
نەوەی نوێنەوەی نوێ رایگەیاند،
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
[5]
- سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای دەوڵەتی تورک لەڕێگای دوو هێلیکۆپتەرەوە بۆردوومانی گوندەکانی ناوچەی
برادۆستبرادۆست-ی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر-ی کرد.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- سەرچاوەکان باس لە گیرانی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی
کەرکوککەرکوک دەکەن لە بەیروت. شەوی رابردوو، یان ئەم بەیانییە ناوبراو لەڕێی نەمساوە و چووەتە بەیروت تاوەکو بێتەوە کوردستان بەڵام لەلایەن ئنتەرپۆڵەوە دەستگیرکراوە.
[1]
- پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ راگەیاند نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک تەنها رادەستی دادگاکانی سەر بە حکومەتی ناوەندی عێراق دەکاتەوە ئەوەش بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ئاڕتی روسی بڵاوکردووەتەوە.
[2]
- نەجمەدین کەریم، رایگەیاند، بە ئازادی لە بەیرووتم و بەم زووانە دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان.
[1] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表