لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-05-2019
باکووری کوردستان
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری
پەکەکەپەکەکە لە پەیامەکەیدا بۆ مانگرتوان رایگەیاند، لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەی بەشداریی چالاکیی مانگرتن و رۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەی ئەو پەیامەدا، کە 2 پارێزەری من پێتانی دەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن.
[3]
لێدوانی پارێزەرانی نووسینگەی مافەکانی سەدە، کە پەیامەکەی ئۆجالانیان تیادا بڵاوکردەوە
- دوای پەیامەکەی ئۆجالان
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی
کەجەدەکەجەدە، پاش
200 ڕۆژ لە مانگرتن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
[3]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنوری شارەدێی عەباسیە لە حەویجەی سەر بە پارێزگای
کەرکوککەرکوک، دوای کەوتنەوەی ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران، هاوڵاتیان بۆ بە مەبەستی کوژانەوەی ئاگرەکە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون، هەروەها لە سنوری شارۆچکەی داقووق هەمان حاڵەت ڕوویداوە بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەکی کاکەیی شەهید بووە و چوار پۆلیسی بنکەی پۆلیسی داقووقیش برینداربوون.
[1]
- تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، لەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا 112 هەزار و 585 خوێندکاری زانستی و وێژەیی و 3364 خوێندکاری پیشەیی بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەر بۆ رادەستکردنەوەی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری دوورخراوەی کەرکوک و دەڵێت: لە لوبنان دەستگیرکراوه و بەکەفالەت ئازادکراوە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان