ژمارەیەک تەقینەوە لە کەرکوک روویدا
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو دوای ئەوەی
داعشداعش دەغڵودانی جوتیارانی سنوری گوندی حەوتەغاریان سوتاند، لەکاتی چوونی هاووڵاتیانی گوندەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعشەوه و ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدو بریندارکردوە. ئه و کەسەی شەهید بووە پیشەی پێشمەرگەیە ناوی
هەردی سامان محەمەدهەردی سامان محەمەدە و تەمەنی 28 ساڵانە.
[1]
یەک لە بریندارەکانی تەقینەوەکانی کەرکوک
- ژمارەیەک تەقینەوە لە کەرکوک روویدا و 3 کوژرا و زۆرتر لە 10 برینداری لێکەوتەوە.
[4]
- شەوی رابردو پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی
زڕگوێززڕگوێزی سەر پە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی روبەروی یەکتر دەبنەوە، پاشان ئاساییشی دەکەوێتە نێوانیانەوە و بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
[4]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەوروبەری گوندی سێگرێ-یان لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک بۆردوومان کردووە.
[3]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ بەکەفالەت ئازاد کرا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە عەلی شێر سولۆمولۆڤ، باڵیۆزی گشتی ئۆزبەکستان لە ئیمارات و بەرپرسانی
یەپەگەیەپەگە ئامادەبوون، کەمال عاکیف، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند 148 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش، کە لە کەمپی هۆڵ بوون و لە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جزیرە دەستگیرکرابوون، رادەستی حکومەتی ئۆزبەکستان دەکرێنەوە.
[2]
- دیمتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا ئەمڕۆ، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: رادەستکردنی سیستمی موشەکیی ئێس 400 بە تورکیا، به و میکانیزمە دەبێت کە پلانی بۆ داڕێژراوە، بەڵام لەسەر داوای ئەنکەرە لەماوەیەکی نزیکتردا رادەست دەکرێت و هیچ دواکەوتنێک لە پرۆسەکەدا نابێت.
[1] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا