زامدار ئەحمەد مەلا ڕەسوڵ، ساڵی 1993 لە شاری کۆیە لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانە سەیوان، ناوەندی لە قوتابخانەکانی ئەردەڵان و سەرباغ، ئامادەیی لە هیوا تەواوکردووە. ساڵی 2016 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەدەستهێناوە. ساڵی 2022 بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا وەرگرتووە.
پەڕتووکە چاپکراوەکان:
1-ناحیەی ئاشتی و گوندەکانی
2-شەهیدانی کۆیە لە شەڕی داعشدا
3-ڕاپەڕینی کۆیە
4-مرۆڤ و مێژوو؛ لەگۆشەنیگای مەسعوود محەمەدەوە
5-بیبلیۆگرافیای مەسعود محەمەد
6-ژنە نووسەرەکانی کورد
7-ژنە هەڵکەوتووەکانی کورد
8-پەندی کوردی شوناسی نەتەوەیی
9-لە گەرمێنەوە بەرەو موکریان
10-سێوە و دڵدار لە چەند دیدارێکدا
11-مەلای گەورە و مەسعود محەمەد لە چەند دیدارێکدا
12-نیوەڕێ
13-هەژار موکریانی ژیان و ڕەنگدانەوەی مێژوو لە بەرهەمەکانیدا
14- هەژار موکریانی لە چەند دیدارێکدا
15-بیبلیۆگرافیای بەرهەمەکانی هەژار موکریانی

0009.JPG
هەروەها چەندین توێژینەوەی لە گۆڤارەکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، لەوانە:
کاریگەریی شەڕی عێڕاق-ئێران لەسەر کورد، گۆڤاری (جۆڕناڵ) ، (2018) .
پێگە و دەسەڵاتی عادیلە خان، گۆڤاری (تەوار) ، (2017) .
ژن لە دیدی شاعیرانەوه، گۆڤاری (تەوار) ، (2017) .
تێڕوانینی مەسعوود محەمەد بۆ ئایدیالیزمەکان، گۆڤاری (خاڵ) ، (2016) .
مەلای گەورە و هەوڵە ڕیفۆرمخوازییەکانی، گۆڤاری (خاڵ) ، (2016) .[1]