📊 بابەت 376,035 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 31 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📝 لەبارەی گرانبوونی نرخی دەرمان وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوە دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

لەبارەی گرانبوونی نرخی دەرمان وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوە دەدات


لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زیادبوونی نرخ لە دەرمانخانەکانی سلێمانیسلێمانی و کوردستان لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەوڵی یەکنرخی و ڕێکخستنی نرخی دەرمان دەدات بەگوێرەی ئەو ستانداردانەی لەوڵاتانی دەوروبەر وەک (ئوردن، لوبنان و سعودیە) جێبەجێدەکرێن، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە جیاوازی نرخ و قۆرغکاری بازاڕ. چونکە لەناو بازاڕی دەرمان کۆمپانیاکان و کۆگاکان و دەرمانخانەکان خۆیان یاری بە نرخ دەکەن، بەشێکیان نرخی دەرمانیان گرانە و بەشێکی تریان نرخیان هەرزانە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی دەرمان دروستکردووە و متمانەی هاونیشتیمانیانی بە دەرمان کەمکردۆتەوە.
ئەو دەرمانخانانەی نرخی دەرمان تیایاندا هەرزانە بۆ زۆر هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە:
یەکەم : ئەو جۆرە دەرمانخانانە خەرجیان کەمە.
دووەم: هەندێک دەرمانخانە ئۆردەری زۆر داوا دەکەن و شیرینی لە کۆمپانیاکان وەردەگرن، بەمەش نرخی دەرمانی پێدادەشکێنن.
سێهەم: بەکاریگەری شوێن و نرخ بەشێک لەدەرمانخانەکان فرۆشێکی زۆریان هەیە کە بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتریش قازانجیان و نرخیان زۆر کەم دەکەنەوە.
هەرزانبازاڕی لە کەرتی دەرماندا نایاساییە چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کۆمپانیاکان و کۆگاکان و دەرمانخانەکانی تر لەلایەک و نەخۆش لەلایەکی تر، ئەنجامەکەشی قۆرغکاری و پێشێلکردنی مافی ئەوانی تر دەبێت.
هەروەها گرانبازاڕی و زیادکردنی نرخ لەسەر دەرمانیش هۆکاری زۆری هەیە، گرنگترین هۆکارەکان چاوچنۆکی بازرگانەکان، نەبوونی چاودێریە لەسەر نرخی دەرمان لەبازاڕ، ئەنجامەکەشی قورسکردنی ئەرکی سەر شانی هاونیشتیمانیانە.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA لەرێگەی بەشی تۆمار_هۆبەی نرخدانان لەڕێی لیژنەیەکی باڵا لە دەرمانسازان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەڵمەتی یەکخستن و ڕێکخستنی نرخی دەرمانی لەسەر ستانداردێکی نێودەوڵەتی دەستپێکردووە بە ئامانجی نەهێشتنی قۆرغکاری و گرانبازاڕی و جیاوازی نرخ. دامەزراوەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە هەموو شوێنە دەرمانسازیەکان دیاریدەکات، لە:
1_ کۆمپانیاکان.
2_ کۆگاکانی دەرمان.
3_ دەرمانخانەکان.
ئەو ستانداردانەی KMCA پشتیپێدەبەستێت و بەکاریدێنێت بۆ یەکسختنی نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) :
1_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) کە کارگەی بەرهەمهێنەر دەیفرۆشێتە کۆمپانیای هاوردەکار لە کوردستان.
2_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە وڵاتی بەرهەمهێنەر.
3_ نرخی بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) لە وڵاتانی دراوسێ وەک (ئوردن، لوبنان، سعودیە).
4_ نرخی CIF : بریتیە لەو نرخەی کۆمپانیای هاوردەکار لە کارگەی بەرهەمهێنەر تا دەگاتە کوردستان (بە نرخی کارگە و سەرجەم تێچوەکانی گواستنەوە).
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا دامەزراوەی کوالیتی کۆنتڕۆڵ لەسەر چەند ئاستێک نرخی دەرمانی کەمکردووە و ڕێکخستووە بەم شێوەیە:
1_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بە بڕی زیاتر لە 100% کەمکراوەتەوە.
2_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بەبڕی 50 – 99 % کەمکراوەتەوە.
3_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخەکانیان بە بڕی 50 % کەمکراوەتەوە.
4_ بەشێک لە بەرهەمە دەرمانسازیەکان (دەرمان و تەواوکەری خۆراکی) نرخیان نەگۆڕاوە.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کوالیتی کۆنتڕۆڵ نرخی دەرمانی زیادنەکردووە بەڵکوو ڕێکخستن و یەکنرخی دەرمانە و نەهێشتنی قۆرغکاری بازاڕە بەناوی هەرزانی و خێرخوازی.
19-05-201919-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی تەندروستی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 19 2019 8:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 19 2019 9:36PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 19 2019 9:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 367 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

لەبارەی گرانبوونی نرخی دەرمان وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوە دەدات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-05-2019
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی تەندروستی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574