ببە هاوکارمان
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📖 نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریمی حسامی | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریمی حسامی


فایلی پەیوەندیدار 📂
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
مامۆستا کەریمی حسامی 1926 2001

کاک کەریم بۆ یادی تۆ دەڵێم
ئەگەر پێم کرابایه،
گۆڕە پیرۆزەکەتم
پڕ دەکرد لە گوڵ
دەزانی بۆ
تۆ دەبی هەر
لەناو گوڵ بژیت
نەک گڵ
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریمی حسامی 1926 2001
بۆ ئەوی مێژووی حیزبی دیموکرات بخوێنیەوە دەبێت بیرەوەری یەکانی ئەو تێکۆشەرە بە چاوی کڕیاڕ تەماشابکەیت و کەسەکان و بەڵگەنامەکان و وێنەکان سەیربکەی.
گەلێک لایەنی شاردراوەی ئەو سەردەمەی کە خۆی تێدا ژیاوە بۆمان ئاشکرا کردووە. ژیانی تایبەتی خۆی بۆمان داڕشتووە.
بە زمانە کوردی یە شیرینە کەی گەلێک بەرهەمی جوانی خستە بەردەستی خوێندەوار و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی دەوڵەمەند کرد.
ئەوانەی دوای مردنی دژی دەنووسن و نووسراوە بڵاودەکەنەوە هیچ ئەرزش و قیمەتی میژوویی نی یە چونکە هەتا لە ژیان بوو ئەوەی دژی بنووسی بوایە وەڵامی دەداوە و دەستخۆشی لەوانەش دەکرد ئەگەر هەڵەی بۆ ڕاستبکردبایەوە.
بۆ دۆست و هاوڕێ و ناسیاوەکانی بە وەفا و دڵسۆز بووە. گەلێک چاو تێر و میوان دۆست بوو.
ئەڕشیفی چاک و کتیبی باشی لە دوای خۆی بەجێ هێشت. بەبێ خاوەن لە سۆفیای پایەتەختی بولگاریا، لە کارتۆنان ماوەتەوە یان فەوتاوە. هەتا زیندوو بوو داوای لە حکومەتە کوردی یەکەی کرد بۆی ببەنەوە کوردستان بەڵام بەداخەوە کەس ئەو گرنگیەی پێ نەدا لەبەر نەوت دزین و بازرگانی کردن ئەڕشیف بۆ دەسەڵاتی کوردی بایەخی نی یە و نەبووە.
ئێستاکەش بەبێ رەزامەندی و پرس کردن بە کەسوکاری کتابەکانی بازرگانی پێوە دەکرێت و چاپ و کۆپی دەکرێتەوە و لە بازراەکانی کوردستان دەفرۆشرێن.
ئەو کاتەی مامۆستا کەریم حسامی بیرەوەری سیاسی و کۆمەڵایەتی و نامەی دۆستانی خۆی بڵاودەکردەوە هێشتا سیاسەتمەدارەکان دەستیان بە نووسین و یاداشت بڵاوکردنەوە نەکرد بوو بۆیە دەبیتە پێشەنگی ئەو جۆرە نووسینەی کە هەنووکە بۆتە مۆدیلی نووسین. ئەو نامانی بۆ هاتووە و وەڵامی داونەتەوە بووە بە نیشاندانی دەستخەتی گەلێک نووسەر و سیاسەتمەدار.
کاک کەریم بەرلەوەی لە مانگی ئەیلولی 1986 بیبەمە پۆلیس و داوای پەناهەندەیی بۆ بکەم بە پاسەپۆرتی مەغریبی بەبێ ڤیزە دەهاتە سوید، کەچی ناحەزەکانی دەیانگووت بە پاسەپۆرتی دیپلوماسی رووسی/بولگاری هاتوچۆ دەکات و جاسووسی ئەوانە.
جارەکیان داوام لێکرد وەڵامیان بداتەوە گووتی لێیانگەڕێ با گێرەیان لە هەولێرهەولێر بگەڕێ. ڕۆژنامەی سەردەمی نوێ بۆ هەموو لقەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا مەرکەزی پراگ رەوانە دەکرد.
کاک کەریم زۆر حیزبی شیوعی عیراقی خۆشدەویست و گەلێک دۆستایەتی و هاوڕێ یاتی لەگەڵ هاوڕێ عەزیز محەمەد و کادیرانی حیزب خۆش بوو. کاک عەزیز محەمەد کە دەهاتە ستۆکهۆڵم سەردانی دەکرد.
بەردەوام ئەدەبیاتی حیزبی دەخوێندەوە و بەردەوامیش نامەی مەردەمی حیزبی تودەی بۆ دەهات و دەیخوێندەوە.
بۆ کۆنگرەی 19 کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا کە ساڵی 1987 لە چیکۆسلۆڤاکیا بەسترا دەعوەتمان کرد، کاک کەریم و هاوژینی بەشداربوون. لە بەرنامەی کاری کۆنگرەش قسەی بۆ ئەندامانی بەشداربوو کرد. بەو تەمەنەش هەموو بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستا و پاش ڕیشتاشین دەستی دەکرد بە نووسین و تایپ کردن. هەتا هاوسەرگیریم نەکردبوو لای من دەژیا و پاشانیش چووە ماڵی دکتور جەمشید حەیدەری و دوایش خانووی هاوڕێ یەکی شیوعیم بۆ گرت، بەڵام هەر دراوسێ و نزیکی یەک بووین.
زۆربەی نووسینەکان پێدا دادەچوومەوە و کاتێک دەیگووت بە شەرتی هیچ هەڵەیەکی نووسین نادۆزیەوە وپاشانیش دەمگووت پشتم شکاندووە قەلەمی سوورم پێداهیناوە کە دەیبینی قاقا پێدەکەنی و دەستخوشی دەکرد.
زۆرجار نەیدەهیشت و بە تلفون دەیگوت ماموجود دانیشە بەسە با قومیک ویسکی بخوینەوە. ئیتر ئیسراحەت بکە هەنووکە بەوشەوەی صدام حسین ت بۆ ناروخێ.
قسە خۆشەکان و یادگاری یەکان و نووسینەکانی هەردەم بە زیندوویی لام دەمینێتەوە و هەردەم بیری ئەو دانیشتن و قسە خۆشانەی دەکەم.
گۆڕە پیرۆزەکەی لە ستۆکهۆڵمە.
روحی شادە و یادی زیندووە

فەهد گردەوانی 2019/5/22ستۆکهۆڵم
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 22 2019 1:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2019 2:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2019 2:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 588 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.196 KB May 22 2019 1:41PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریمی حسامی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📷 وێنە و پێناس
1.👁️هێمن٬ کەریمی حیسامی و هادوین شەتەوی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهد گردەوانی
2.👁️کەریمی حیسامی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,717 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574