📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📊 هەرێمی کوردستان رۆژانە 25 هەزار تۆن چیمەنتۆ بە عێراق دەفرۆشێ | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هەرێمی کوردستان رۆژانە 25 هەزار تۆن چیمەنتۆ بە عێراق دەفرۆشێ


بە مەبەستی گەشەپێدان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی هاوردەکردنی چیمەنتۆی قەدەغە کرد، بەو هۆیەشەوە فرۆشی رۆژانەی کارگەکانی چیمەنتۆ لە کوردستان نزیکەی 3500 تۆن زیادی کردووە و تێکڕای وزەی بەرهەمهێنانیان بۆ نزیکەی 84% بەرز بووەتەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، شەش کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە کوردستان هەن کە بریتین لە کارگەکانی ماس، تاسڵوجە، بازیان، دەلتا، گاسن و کار. ئەم کارگانە ئەگەر بە وزەی تەواو کاربکەن بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە زیاتر لە 16 ملیۆن و 500 هەزار تۆن. ئێستا بە نزیکەی 84%ی توانای بەرهەمهێنانیان کاردەکەن و نزیکەی 70%ی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکەن.
تا ساڵی 2013 سێ کارگەی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان هەبوون کە فرۆشیان 7 ملیۆن و 400 هەزار تۆن بووە لە ساڵێکدا، بەڵام بەهۆی گرفتی ساغنەبوونەوە و دابەزینی نرخ لە ساڵی 2014 فرۆشیان بۆ 5 ملیۆن و 700 هەزار دابەزی. ساڵی 2015 کە کارگەیەکی دیکەش دامەزرا، فرۆشیان بۆ 4 ملیۆن و 800 هەزار دابەزی.
لە ساڵی 2016 دوو کارگەی دیکە لە هەرێمی کوردستان دامەزران، بەو هۆیەوە تێکڕای وزەی بەرهەمهێنانی کارگەکان بۆ 16 ملیۆن و 500 هەزارن تۆن زیاد بوو، بەڵام فرۆشیان تەنیا 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن بووە کە دەکاتە نزیکەی 31.5%ی تێکڕای بەرهەمیان، بەڵام بەهۆی باشبوونی باری ئابووری و پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و نەمانی داعشداعش، لە دوو ساڵی رابردوودا فرۆشی کارگەکان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەجۆرێک لە ساڵی 2017 نزیکەی 10 ملیۆن و 700 هەزار تۆن و ساڵی رابردووش 12 ملیۆن و 550 هەزار تۆن فرۆشیان هەبووە. نزیکەی 75%ی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان هەناردەی شارەکانی عێراق کراوە، کە رۆژانە دەکاتە نزیکەی 25 هەزار تۆن.
مستەفا زوبێر، بەرێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری کارگەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2016 کارگەکانی چیمەنتۆ لە بارودۆخێکی سەختدا بوون و فرۆشیان زۆر دابەزی، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا فرۆشی کارگەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی لەلای مستەفا زوبێرن، لە دوو ساڵی رابردوودا فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ بەراورد بە فرۆشی ساڵانی 2014 و 2015 نزیکەی 55% زیادی کردووە. هەروەها بەهۆی هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردنی چیمەنتۆ و بووژانەوەی کەرتی بیناسازی، مستەفا زوبێر پێشبینی دەکات ئەمساڵ فرۆشی کارگەکان نزیک بێتەوە لە تێکڕای وزەی بەرهەمهێنانیان.
دەستکەوتنی کەرەستەی خاوی چیمەنتۆ لە کوردستان و خواستی بەردەوامی چیمەنتۆ لە عێراق، بوونەتە دوو خاڵی گرنگ بۆ وەرچەرخان لە پیشەسازیی چیمەنتۆ، بۆیە لە چوار ساڵی رابردوودا سێ کارگەی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، سێ کارگەی دیکەش مۆڵەتیان وەرگرتووە و ئێستا لە قۆناغی دامەزراندان.
مستەفا زوبێر دەڵێت: کواڵیتی چیمەنتۆی کارگەکانی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، ئەوەش پەیوەندی بەوە هەیە کە کارگەکان هی کەرتی تایبەتن، خاوەنەکانیان بۆ کێبڕکێی بازاڕ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردێنن.
کارگەی ماس یەکێکە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەتۆ، خاوەنی سێ هێڵی بەرهەمهێنانە، وزەی هەر هێڵێکیان 2 هەزار تۆنە لە رۆژێکدا، تێکڕای توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی دەگاتە 6 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ، ئەم کارگەیە لەساڵی 2017 بە وزەی 60% و لە ساڵی رابردووش بە وزەی 77.5% کاری کردووە و 8 ملیۆن و 250 هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە، ئەمە لەکاتێکدایە تێکڕای فرۆش و بەرهەمی ئەم کارگەیە لە ساڵی 2014 و 2015 تەنیا 3 ملیۆن و 300 هەزار تۆن بووە.
ئاراس عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کارگەی چیمەنتۆی ماس دەڵێت: دوای دابەزینی نرخی نەوت و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، بەتایبەتی لە ساڵی 2015 و 2016، فرۆشمان زۆر دابەزی، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا جارێکی دیکە فرۆشمان رووی لە زیادی کردووە، ئێستا هەرسێ هێڵەکەمان لەکاردایە و نزیکەی 75%ی بەرهەمەکانمان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکەین.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە چیمەنتۆی خۆماڵی، چیمەنتۆی تورکی و ئێرانیش هەبوو. دوای قەدەغەکردنی چیمەنتۆی ئێرانی و تورکی، کۆمپانیاکان روویان لە فرۆشتنی بەرهەمی خۆماڵی کردووە.
رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤان بۆ فرۆشتنی چیمەنتۆ و کۆنکریتی ئامادەکراو دەڵێت: بەهۆی بەرزیی کواڵیتییەکەی و هەرزانیی نرخەکەی، خواستێکی زۆر لەسەر چیمەتۆی ئێرانی هەبوو، بەر لە بڕیاری قەدەغەکردنی، رۆژانە 1200 تاوەکو 1500 تۆن چیمەنتۆی ئێرانیمان دەفرۆشت، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە نزیکەی 3500 تۆنمان دەفرۆشت، لە زاخۆزاخۆش رۆژانە نزیکەی 300 تۆن چیمەنتۆی تورکی دەفرۆشرا.
ئێستا سەرجەم کۆمپانیاکان روویان لە فرۆشتنی چیمەنتۆی خۆماڵی کردووە، بۆیە رابەر پێشبینی دەکات ئەم مانگە فرۆشی رۆژانەی چیمەنتۆی خۆماڵی 3500 تاوەکو 3500 تۆن زیادی کردبێ.
رابەر گوتی: هەرچەندە ئێستا نرخی چیمەنتۆ بەرز نەبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و زیادبوونی خواست، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی چیمەنتۆ هەیە.
بەڵام جەنگی قادر، بەڕێوەبەری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ بە وەکالەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی دەڵێت: بەڵێنمان لە خاوەن کارگەکانی چیمەنتۆ وەرگرتووە پابەند بن بە نرخ و کواڵیتی. لەکاتی زیادبوونی خواستدا، نرخ بەرز نەکەنەوە.[1]
23-05-201923-05-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 23-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-05-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 23 2019 10:26AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 24 2019 3:12AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 24 2019 3:12AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 472 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هەرێمی کوردستان رۆژانە 25 هەزار تۆن چیمەنتۆ بە عێراق دەفرۆشێ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-05-2019
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️چیمەتۆ
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574