کردیە پەڕۆی بێ نۆێژ [1]
واتا ئابرۆی برد، حەیای برد. لە قنگی سەگەکەی هەڵکێشا.
لە کۆندا کە کچان و ژنانی کورد دەچوونە سوڕی مانگانەوە، پارچە پەڕۆیان بەکاردەهێنا و بەگوێرەی خوێن بینینەکە، کچان و ژنان زوو زوو دەیانشوشت، لە شەرم و ترسی ئەوەی باب و برا و کوڕەکانیان نەیبینێت، هەر بە تەڕی لەبەریان دەکردەوە، زۆرجاران ئه و حاڵەتە دەبووە مایەی هەوکردن و ئازار و نەخۆشی ژنانە، سوڕی مانگانە لە کۆمەڵی کوردەواریداپێشی دەوترێت: بێ نوێژ، له و کاتەدا بێ نوێژە و لە ئەرکەکانی ڕۆژوو و نوێژ دەبوردرێت، ئه و پەڕۆیەشی بۆ بەرگرتن لە خوێن دیتنی بێ نوێژی بەکاردێت پێی دەوترێت: پەڕۆی بێ نوێژ کە پەڕۆیەکی پیسی بە خڵتەی خوێنە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک تەریق بکرێتەوە و بێ ڕێزی و بێ حورمەتی پێ بکرێت و بکرێتەوە ناوقاوغی خۆی ئەوا بە تەوس و پەلار و گاڵتە و بێ ڕێزی و سوککردنەوە دەوترێت: کردیانە پەڕۆی بێ نوێژ.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,375 جار هاتیە دیتن