قوباد تاڵەبانی لە بروسکەیەکدا پیرۆزبایی دامەزراندنی لە رێکخراوی ئازادی لاوا...
بەڕێزان سکرتێری ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
ئەندامانی سکرتاریەت و لاوانی چالاک
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پیرۆز دەکەم و لەم یادەدا کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەمان لە یادە مەزنەکەی دامەزراندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هیوای سەرکەوتن وگەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لە ساڵانی ڕابردوودا ئازادی لاوانی کوردستان یەکێک لە کاریگەرترین و خزمەتکارترین رێکخراوی تایبەت بووە بە لاوان و هەمیشە پێشەنگی بیری نوێ و چالاکی نوێ و گەشەپێدانی ئەم توێژە بووە کە هیوای ئێستاو ئایندەی گەلی کوردن.
بەهیوام ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامە بەسودەکانی پێگەیاندن و هوشیارکردنەوەی لاوانی کوردو دۆزینەوەی بەهره و تواناکانیان و ئاراستەکردنیان بۆ ئاوەدانکردنەوه و خزمەتکردنی کوردستان و ئەرکی ئێمەشە هاوکارو یارمەتیدەر بین.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی رێکخراوەکەتان و گەلی کورد چاوی لەهیممەت و جوامێری و تواناو شارەزای لاوانه و ئێوەن سامانی راستەقینەی وڵات و مایەی شانازیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
26-05-201926-05-2019