ئەم ڕێنووسە، لە ڕێنووسی کۆنی دین دەپێورە کە ئاوێستای پیرۆزی پێ نووسراوە هەڵگیراوە، کە مێژووی ئەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 2000 ساڵ. ڕوونە زمانی ئاوێستا زمانی کوردە، ئاڵفابێتی دین دەپێورەش هەر لە ناوچەی مادی گەورە سازکراو، بۆ پاراستنی ئەو بەشەی وا ڕاگیرابوو. زۆر بابەتی ئەدەبی و زەند و پازەند تفاسیریش هەر بەو ڕێنووسە نووسراون و پاشان ئاڵفابێتی پاهلەویش هەر لەم ڕێنووسەیە بەڵام ساکارتر کراوە و وەرگیراوە. ئەم ئاڵفابێتە کە ئێستا لەبەر چاوتاندایە سادەکراوەی ئەو ئاڵفابێتە کۆنەیە. پتر لە بیست ساڵان ئەو سادەکارەیە ئەنجام دراوە تا بەمڕۆ گەیشتووە. دیارە هەر نەتەوەیەک پێویستی بە کەلتوور و زمان و ڕێنووسی خۆیەتی و بە خۆشیەوە کورد لەو نەتەوە کۆنانەیە کە توانیوێتی زۆر شتی خۆی بپارێزێت. ئەم ئاڵفابێتە پیرۆزە و پێویستە لەسەر هەر کوردێک ڕێزی بۆ دابنیت و کەڵکی لێ وەرگرێت و پەرەشی پێ بدات. بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر، بە خۆشیەوە فۆنتی کامپیوتێری بۆ داندرا و ئێستا ئێمە دەتوانین بە ڕاحەتترین شێوە کەڵکی لێ وەرگرین. ئەم فۆنتە بە ناوی ژیلوان دەناسرێت. فۆنتی دووهەمیش ساز کراوە. پێویستە ئەوەش بێژین بە زووترین کات ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئەم ئاڵفابێتە دیاری دەکەین. چەشنی نووسین لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێت و 33 پیتە. ئاڵفابێتەکە بۆ ئەوەی لەبەر بکریت، بە چەشنی شیعر هۆنراوەتەوە.
#محەمەد ڕۆستەمزادە# (نامۆ)
Lesen Sie das Buch: ڕێنووسی نامۆ
Gesamt Download
287 Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,246 mal angesehen