چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامە...
هاوڕێیان، هاوبیران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان!
هەروەها که دەزانن، ساڵانێکه چالاکانی مەدەنی، لەژێر گوشار، دەستبەسەرکرانی نایاسایی و تەنانەت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هەر له دوادەستبەسەرکرانی نایاسایی چالاکانی مەدەنی، چەند ڕۆژ پێش، سێ کەس له چالاکانی شاری
سنەسنە دەستبەسەر کران، که دوو کەسیان به شێوەی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چارەنووسی یەکێک له و ئازیزانه به ناوی خاتوو
زارا محەمەدیزارا محەمەدی نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وەکوو چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، به ڕێخستنی کەمپەینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مەدەنی و بەتایبەت خاتوو زارا محەمەدی، دەستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردووە.
خەڵکی خاوەن هەڵوێست و هە روەها دەزگا پێوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوه که کۆکردنەوەی واژۆ تەنیا هەڵمەتی یەکەمه و له ئەگەری ئازادنەکردنی زووبەزوویی خاتوو زارا، هەڵوێست و کردەوەکانیشمان ڕادەگەیەنین.
چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
7ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
28-05-201928-05-2019 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!