دوو هێندەی ساڵی 2018 کۆمپانیا لە هەرێم تۆمارکراون
📊 Anket ve istatistik
بەرپرسێکی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت: جووڵەی بازرگانیی ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابوردوو بەرەوپێش چووە و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ دوو هێندە زیادیکردووە، دەڵێت: قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێران 18 ملیار دۆلارە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: بەراورد بە ساڵانی رابوردوو، جووڵەی بازرگانیی لە هەرێم زۆر بەرەوپێشەوە چووە، بە جۆرێک تەنیا لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 50 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە هەرێم تۆمارکراون، ئەمەش دوو هێندەی ئه و ژمارەیەی ساڵی رابردووە.
لەبارەی قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێم لەگەڵ وڵاتانی تورکیاو ئێران، نەوزاد ئەدهەم وتی: قەبارەی ساڵانەی بازرگانیی نێوان هەرێم و تورکیا و ئێران گەیشووەتە 18 ملیار دۆلار، بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئه و قەبارەیە هێشتا زیاتر بێت، چونکە جگە لە هاوردەکردنی کەلوپەلی ئه و دوو وڵاتە، کەلوپەلی هاوردەکراوی تورکیا و ئێران بە خاکی هەرێمەوە دەگاتە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، ئاماژەی بەوەشکرد: بە پێچەوانەوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، رۆژانە لە خاڵە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم کۆمپانیای عێراقی روو لە هەرێم دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کارئاسانی زۆریان بۆ کراوە.
[1]
28-05-201928-05-2019 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!