پەیامی پاڵشتی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیە بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
📝 Belgeler
وەک لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرابوونی ئەنجامەکانی کەهەر لەسەرەتاوە لای یەکێتی جێگای پرسیارو گومان بوو بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئەزمونەکەمان قبولی ئەنجامەکەیمان کرد.یەکێتی لەوساتە بە پڕۆژەیەکی نیشتیمانیانەو یەکڕیزیانە داوای کرد بەیەک پاکێج بەغداو
کەرکوککەرکوک و هەرێم بەیەکەوە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەوەبوو پارتی وەک پیشەی هەمیشەی لەهەنگاوەکانی ڕێکەوتن پەشیمان دەبوەوە کەرکوک زۆر گرنگ نەبوو بەلای پارتی بۆیە دەستی دەستی بەکات دەکرد.ئەمڕۆش کەپەرلەمانی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هەڵبژارد یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەرکوکی قودسی کوردستانی لەپێش هەموو پۆست و پلەیەک دانا.لەپێناو کەرکوک بایکۆتی دەنگدانی کرد بۆسەرۆکی هەرێم.
بۆیە لەم سۆنگەیەوە بەناوی مەڵبەندی ڕێخستنی
کۆیەکۆیەو تەواوی کادیرو هەڤاڵانی سنوری مەڵبەندەکەمان پاڵپشتی و دەست خۆشیمان بۆ ئەم بڕیارەی یەکێتی دەردەبڕین و داواکارین سورتربن لەسەر جێ بەجێ کردنی شەراکەتی ڕاستەقینە وەک لای هەموانیش ڕوون و ئاشکرایە لەکوردستان بێ یەکێتی مەحاڵە حکومەتی سەرکەتوو جێ بەجێ بکرێ.جارێکی تر دەست خۆشی و پاڵشتی خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
28-05-201928-05-2019 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!