Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📝 پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و...
پەکەکەپەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن، هەروەها پیرۆزبایی لەسەرکەوتنی خەباتی مانگرتووان دەکەن و دەشڵێن، گۆشەگیریی کۆتایی نەهاتووە، هاوکات داوایەکیش ئاراستەی گەلانی کوردستان و دیموکراتیخوازان دەکەن.
دەربارەی دووایین پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە و کۆتاییهێنان بە مانگرتن و دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:بەرخۆدانی مانگرتنی بێسنوور لە خواردن کە بە پێشەنگایەتیی هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپەهەدەپە لەیلا گوڤەن ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2018 لە زیندانی ئامەدئامەد لەپێناو کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی دەستیپێکرد، لە نزیکەی 100 زیندانی کوردستان و تورکیا، هەروەها لە چوار لای کوردستان و دونیا بڵاوبوویەوە، چالاکییەکه 9 شەهیدی بەخشی و لە 30ی نیسان گۆڕا بۆ ڕۆژووی مردن لە زیندانەکان، زیاتر لە 7 هەزار مرۆڤ بەشدارییان تێدا کرد و بوو بە بەرفرەوانترین و ماوەدرێژترین چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە مێژوودا، لە ڕۆژی 200هەمینی چالاکییەکەدا لەسەر بانگەوازی نووسراوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ڕایگەیاند، بەرخۆدان سەرکەوتووە، ڕۆژی 26ی ئایاری 2019 بە بڕیاری بەرخۆدێران چالاکییەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتایی هات.
ئەم بەرخۆدانە گەورەیە سەرکەوتنێکی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراندووە
پەکەکە ڕایگەیاندووە:وەک بەرخۆدانی گەورەی زیندانەکان لە ساڵی 1982، ئەم بەرخۆدانە گەورەیەی مانگرتن لە خواردن شکستی بە سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست هێنا و سەرکەوتنێکی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراند، جارێکی دیکە هێزی سەرفرازیی شۆڕشگێڕی پیشان دا، دوای ئه و گورزە تووندەی لە 31ی ئادار لە سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست درا، لەسەر بنەمای دیداری پارێزەران لە 2 و 22ی ئایار و جاڕنامەی دیموکراتیی حەوت خاڵی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ هاوڕێیانی دیکەی لە ئیمڕاڵی ئامادەی کرد، دەرگەکانی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی کرانەوە، بەم شێوەیە هەڵمەتی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) کە لە دەوری مانگرتنەکان بەڕێوەبرا، ڕێی لە بەردەم ئەنجامی مێژوویی کردەوە، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن مانگرتن تامردن کە بە ئامانجی خۆی گەیشت کۆتایی دێت، بەڵام هەڵمەتی بەرخۆدانی ئێمە بەردەوامە، وەک ئەوەی بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن بەڕاشکاوی ئاماژەیان بۆ کرد، هەتا هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەئافرێنرێت، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.
پیرۆزبایی لە بەرخۆدێران دەکەین
لەبەردەوامییدا هاتووە:لەسەر ئەم بنەمایە، لە کەسایەتیی لەیلا گوڤەن و بەرخۆدێرانی ڕۆژووی مردندا سڵاو و پیرۆزبایی لە بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن لە هەر چوار لای کوردستان و دونیا دەکەین، کە نزیکەی 200 ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد، لە بەرانبەر پێداگری، فیداکاری، بوێری، ئیرادە، باوەڕی و بانگەشەی گەورەیان، هەروەها لە بەرانبەر ئه و ئەنجامە مێژووییەی بەدەستیان هێنا، پیرۆزباییان لێ دەکەین، هیوادارین بە تەندرووستییەکی باش لە تێکۆشیندا سەرکەوتنی نوێ بئافرێنن، لە کەسایەتیی شەهیدانی قارەمانی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە زولکوف گەزەن، ئایتەن بەچەت، زەهرا ساغلەم، مەدیا چنار، یۆنجا ئاکیجی، سراچ یوکسەک، مەحسوون پامای، ئومێد ئاجار و ئووغوور شاکار بەڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە، لە کەسایەتیی بەرخۆدانی ئیمڕالی، دایکانی کورد و گەریلاکانی ئازادی سڵاو ئاراستەی گەلەکەمان، هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان و دۆستەکانمان دەکەین کە لە هەموو لایەکەوە بەشدارییان لە بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە تێکۆشانی هاوبەشیان لەپێناو مرۆڤایەتی.
تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراتی بەردەوام دەبێت
پەکەکە لە بەردەوامییدا ڕایگەیاندووە:هەر وەک چۆن بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن وەک ڕایەکی هاوبەش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد؛ مانگرتنەکان لە خواردن و ڕۆژووی مردن کۆتایی هاتووە، بەڵام تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراتی لە دژی سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست بەردەوامە، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە 31ی ئادار، هەروەها سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمڕالی لە مانگی ئایاردا گورزێکی قورسیان بەرکەوت، بەڵام گۆشەگیری بەتەواوی هەڵنەگیراوە و فاشیزم بەتەواوی هەڵنەوەشێنراوە، هەر بۆیە کوردستان ئازاد نەبووە و تورکیا بەدیموکراتی نەبووە، لەبەرئەوە، لەسەر بنەمای ئافراندنی هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادکردنی کوردستان و بەدیموکراتی کردنی تورکیا دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بەردەوامە، هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدیموکراتی دەکەین) بەشێوەی چالاکیی نوێ و زەنگینتر بەردەوامە.
نابێ لەم بابەتەدا هەرگیز هەڵەیەک یان لاوازییەک لە بەرخۆدانی کۆمەڵایەتیدا بکرێت، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ویستی کۆتایی بە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن بهێنرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ویستی تێکۆشانی دیموکراتی و ئازادی دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بەشێوەی چالاکیی زەنگینتر، ئافرێنەر و جەماوەری بەردەوام بێت، لەم بابەتەدا بانگی ژنان و گەنجان، هەموو هێزە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەتی دیموکراتی کرد کە بەشێوەیەکی چالاک بەردەوامی بە تێکۆشانی دیموکراتی بدەن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە ڕووی دیموکراتییەوە بەندە بە تێکۆشانی ئەم هێزانە، بەرخۆدێرانیش کە کۆتاییان بە مانگرتنەکان لە خواردن هێنا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەرک دەکەوێتە سەرشانی کۆمەڵگەی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکراتی، لەپێناو تێکۆشانی هاوبەش دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بانگەوازیان کرد،
بانگەوازی بۆ هێزە دیموکراتییەکان
هەر لەو پەیامەی پەکەکەدا هاتووە:بە ناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان پەکەکە-ەوە ڕایدەگەیەنین، هەموو ئەم بانگەوازانە قبووڵ دەکەین و لەسەر ئەم بنەمایە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆمان بەشێوەیەکی سەرتاسەری تێدەکۆشین، ئێمە ئه و حەوت خاڵەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی دیکەی ئیمراڵی خستیانەڕوو بە گرنگ دەبینین و دەمانەوێت بە بەرفرەوانی گفتوگۆ لەسەر بۆچوونەکانیان بکرێت، بەباشی خاوەندارەتییان لێ بکرێت و بۆ جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی چالاک تێکۆشان بکرێت، لەسەر ئەم بانگەوازە، ئێمە بانگی هەموو هێزە دیموکراتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وەڵات دەکەین، کە بە بەرپرسایەتییەوە مامەڵە بکەن، ئێمە هیوادارین کە بەڵێنی وتەبێژی ئاکەپە، وەزیری دادی دەوڵەتی تورک و دامودەزگە دیموکراتییەکان بۆ چەسپاندنی حقووقی لە ئیمڕالی بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت، ئێمە دەڵێین؛ بۆ لاوازکردنی سیاسەت و زیهنیەتی فاشیست و بەهێزکردنی سیاسەت و زیهنیەتی دیموکراتی هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانی ئێمە جێبەجێی دەکەین.
هەڵمەتی بەرخۆدان سەردەخەی
پەکەکە ڕایگەیاندووە:بەڵام لەم بابەتەدا هەڵناخەڵەتێین، هەر بۆیە چاوەڕوان نابین و چالاکتر تێدەکۆشین، خۆی لە خۆیدا 1ی حوزەیران نۆیەمین ساڵیادی هەڵمەتی چوارەمین ستراتیژیی ساڵی 2010یە، ئێمە دەست بە دەیەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەمان دەکەین، وەک فیناڵی ستراتیژی 9 ساڵەی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، بەردەوامی بە هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) دەدەین، دڵنیاین کە لە دەیەمین ساڵیاددا ڕێباز و تاکتیکی ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل بەشێوەیەکی ڕاست و پێویست جێبەجێ دەکەین، بەتەواوی کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەئافرێنین.
لەکۆتاییدا پەکەکە ڕایگەیاندووە:جارێکی دیکە پیرۆزبایی مانگرتنی گەورە لە خواردن دەکەین، کە سەرکەوتنی مێژوویی ئافراند، هەروەها یادی شەهیدانی قارەمان دەکەینەوە و بانگی هەموو هاوڕێیانی خۆمان، ژن، گەنج، گەلەکەمان، دۆستەکانمان، هێزە قارەمانەکانی گەریلا، هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان دەکەین کە لە دژی سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر - فاشیست، هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین و تورکیا بەدیموکراتی دەکەین) لەسەر بنەمای چالاکیی زەنگینتر و ئافرێنەرتر لە هەموو ڕوویەکەوە بەرێوەببەن و بە سەرکەوتنی بگەیەنن.
28-05-201928-05-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-05-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-05-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 10:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,014 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,266 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574