زۆر بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوە شاری
کەرکوککەرکوکی هەژاند، وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین.
ئەرکە لەسەر حکومەتی عێراقی و دامودەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک بەزووترین کات بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە بدۆزنەوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن، ئەم کردەوە تیرۆرستیانە ڕێگری سەرەکین لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان لایەنەکان و دەبنە بەربەست لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکە.
لێرەوە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم هەموومان پێکەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناوچەکە هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر بە جۆرێک هەماهەنگی و هاوبەشی تەواو هەبێ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و سوپای عێراق.
کۆسرەت ڕەسول عەلیکۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
30-05-201930-05-2019