بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە لە شەوی پێنج شەممە 30ی 5ی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری #کەرکووک# ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەکی تر بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانە دەکەین، سەرەخۆشییش لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییانە دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. داواش لە حکوومەتی عێراقی دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئاشکرا بکرێن و بە سزای خۆیان بگەیێندرێن.
ئامانجی تیرۆر تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کەرکووکە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵک. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریش بە تایبەت لە شاری کەرکووک پێویستە کاری هاوبەش و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی هەرێم و حکوومەتی عێراق هەبێت. ئەوەیش لەپێناو بنبڕکردنی هەڕەشەی تیرۆر و پاراستنی پێکهاتەکان و گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
#مەسعود بارزانی#
#31-05-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,308 جار هاتیە دیتن