图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرەبی وتارێکی پێشکەشکرد
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرە...

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرە...
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم خادمی هەردوو حەرەمی پیرۆز، شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود
سەرۆک باجی قاید سبسی
بەڕێز سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی
بەڕێزان دەوڵەتمەداران
سەرەتا ڕێگەم پێبدەن سوپاس و ستایشی خۆم بە براکانم لە شانشینی عەرەبستانی سعودی بگەیەنم هەر لە پادشا و حکومەت و گەلەکەی بۆ ئه و پێشوازییە گەرم و پڕ ڕێزەی لێیان کردین، له و کاتەوەی گەشتوینەتە خاکی ئەم وڵاتە میوانداریکارە شەرفەمەند و بەخشندە بوین بە خانە خوێکەیان کە مێژووەکەی ئه و بەخشندەییەی بنیادناوە.
لە مەککەی پیرۆز کۆدەبینەوە، لەم شوێنە پیرۆز و پاکە، لەم مانگە موبارەکەدا، نزاکانمان لە شەوانی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە ئامێزی ماڵی پەروەردگار دەنێرین و دەپاڕێینەوە کە پەروەردگار ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی بەسەر گەلەکانمان ببارنێت و ببینە نمونەیەکی دیاری پەیڕەوکاری ڕەوشت و ئاکاری پێغەمبەرمان محەمەد مستەفا سڵاو سەلامی خوای لەسەر بێت لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەیی.
لەم بارودۆخە هەستیارەدا کۆبوونەوەکانمان دەکەین کە بەداخەوە دۆخی ناوچەکەمان ئەمرۆ باشتر نییە لە دوێنێ، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتەکانمان لە جیهانی عەرەبی بە دۆخێکی گۆڕانکاری قورسدا تێپەڕ دەبن، دڵمان لای کەسوکارمانە لە سودان و جەزائر، ئەوان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشه و ئاستەنگەکانیانن کە ڕووبەروویان دەبێتەوه، دۆخەکە لە وڵاتی لیبیا دڵخۆشکەر نین، لەلایەکی ترەوە سوریا لەگەڵمان نییە لە مرۆدا و بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕ دەبێت، هاوکات دۆخی یەمەن و ئەقسای پیرۆز هاوار دەکات بەڵام هیچ کەس بەدەمییەوە ناچێ
بەدڵنیایەوە نابێت عێراق وڵاتەکەممان لە بیر بچێت، سەرەرای پێشکەوتن و دەستکەوتەکان و ئومێدەکان، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێستاش ئاستەنگی مەترسیدار لە بەردەمماندا ماوە.
برایان
لە میانی ئەم قەیران و دۆخە نەخوازرا و پێشهاتە یەک لەدوای یەکانەدا، لەم دۆخی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەستیاردا، شایەتحاڵی دۆخێکی قەیراناوین کە چاوەڕوان دەکرێت جەنگێکی گشتگیر بێتە ئاراوە، ئەگەر دۆخەکە بەره و باشتر نەبەین ئەوا ڕوبەڕووی مەترسییەکی زۆری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەبینەوە کە وڵاتەکانمان پەلکێشی ئه و دۆخە نەخوازراوە دەکات.
ئێمە لە عێراق ئەزمونێکی قورسمان هەیە لە جەنگ و بە ئامانجگرتنی تواناکانمان لە لایەن تیرۆرەوە کە کاری کردە سەر ئاسایشی ناوخۆمان و کاریگەریشی کردە سەر ئاسایشی جیهانی عەرەبی و دراوسێکانمان و تا ئه و ڕادەیەی سەر ئاسایش و ئارامی کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
ئاسایشی شانشینی یەکگرتووی سعودییەی برا بریتیە لە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئیمارات و ئاسایشی وڵاتانی کەنداویش ئاسایشی ئێمەیە، ئێمە لە عێراق بە جددی پابەندین بە ئاسایشی شانشینی سعودییە و دەوڵەتانی کەنداو، هەر بە ئامانجگرتنێکی ئاسایشیان هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە و سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی، ئیدانەی هەر جۆرە دوژمنکارییەک دەکەین کە بکرێت سەر براکانمان چونکە تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە بریتیە لە تێکچونی ئاسایشی عێراق و سەقامگیرێکەشی.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتێکی ئیسلامی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبیە، هیودارین کە ئاسایشی وڵاتەکەی بەدوور بێت لە هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێک و سنوری 1400 کم بەیەکمانەوە دەبەستێت و پەیوەندییەکی قوڵ و پڕ مەودا بە یەکمانەوە گرێدەدات، بەدڵنیایشیەوە ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتی ئیسلامی هاوسێ کە لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە.
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و سیستەمێکی ئاسایشی هاوبەشە کە ڕێز لە سەروەری و دەستوەرنەدان بگرێت لە کاروباری ناوخۆی یەکتری و توندوتیژی و توندرەوی ئیدانە بکات، لەبەر ئەوەی هاوبەش و پابەندین بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
هەوڵەکانمان تەنیا بە ئاڕاستەی بنیادنانی سیستەمی ئابووری و سیاسی کاریگەر نییە لەگەڵ براکانمان لە شانشینی و کەندا و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ ئیسلامییەکانمان بەڵکو ئامانجمان بەشداریکردنی دەوڵەتەکەمانە لە ڕارەوی دیبلۆماسی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکانیەتی.
بەڕێزان خاوەنشکۆ و پایەبەرزەکان
ئێمە بەبێ جیاوازی لەگەڵ دەوروبەردا کار لەگەڵ یەکتری دەکەین دەمەوێت واز لە موجامەلە بهێنم و کۆمەڵێک پێشنیازی کردەیی بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی ئه و ڕووداوەی کە پێویستی کرد ئەم لوتکە تایبەتەی بۆ ببەستین و شێوازی تەقلیدی ئەم لوتکانە تێپەڕێنین وەبیرتان دەهێنمەوە کە عێراق بە ناوەندی ئاسایشی ناوچەکە دادەنرێت توندوتیژی و نائارامی ئەمنی و سیاسی لە عێراق هاوکێشەی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدا و بووە هەڕەشەیەک لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەوەش کۆمەڵێک دەرئەنجامی کارەساتباری لێکەوتەوه و سیستەمی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە شێواند، بەهێزکردن و بەره و پێشبردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستی بە هاوکاری و لێکتێگەیشتنی نێوان برایان و دۆستان و دراوسێکان هەیە ئەوەش وادەخوازێت دۆستانمان پشتیوانی لە عێراق بکەن، چونکە ئەگەر ئه و چاکبێتەوە هەمووان چاک دەبنەوە ئەگەر نەخۆشیش بێت هەمووان نەخۆش دەکەون، پێمان وایە هەر جۆرە پێکدادانێک لە ناوچەکەماندا ڕووبدات ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسیەوە.
لەم سۆنگەیەوە لە سۆنگەی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی ناوچەکە، عێراق ئامادەیە هەموو توانایەکی خۆی بخاتە گەڕ بۆکردنەوەی دەرگای دیالۆگ، گرینگیشە دیالۆگ ڕاستەوخۆ بێت و توندو و تیژی و جەنگ وەلاوە بنێین وەک ڕێگە چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئه و قەیرانەی ڕووبەڕوومان بۆتەوە گرنگە ئه و دیالۆگە سیستەمێکی هەرێمی سەقامگیری لێبکەوێتەوە و ببێتە بەردی بناغە بۆ کۆتایهێنان بەقەیرانەکانی ناوچەکە و بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەک بۆ تەواوکار و لێکتێگەیشتن.
بەڕێزان
دووپاتی دەکەمەوە کە هەڵوێستی ئێمە پشتیوانی کردنە لە گەلی فەلەستین بۆبەدەست هێنانی مافەکانی لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت، هەروەها ئێمە بەپەرۆشین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ئیرادە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە، هیوامان چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن و پشتیوانیش لە هەموو کۆششێکی دڵسۆزانە دەکەین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی یەمەنی برا و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی.
لە کۆتایدا ئێمە لە عێراق دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین ڕێگە چارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بریتیە لە ئاشتی و یەکڕیزی لەبەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی ڕێگەچارەی ئاسایشی هاوبەش کە ڕێز لە سەروەری وڵاتان دەگرێت و دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆ ڕەتدەکاتەوە و پەیوەندی دۆستانە بەره و پێش دەبات و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری پتەوتر دەکات.
ئاشتی و پێکەوە ژیان مایەی دەستپێکردنی کاروانی گەشە پێدانن لە وڵاتەکانماندا.
#31-05-2019#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,161
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 2
Publication date: 31-05-2019 (5 年份的)
Document style: No specified T4 547
Original Language: 阿拉伯语
文件类型: 翻译
普罗旺斯: Saudi Arabia
普罗旺斯: 伊拉克
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 31-05-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on31-05-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):31-05-2019
URL
此产品已被浏览4,161
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.182 KB 31-05-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!