ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و ڕاگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە ڕاگەیاندنەکانەوە دروست بوو.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی#، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی ڕاگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (3ی6ی2019) وە ڕادەگیرێ.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#03-06-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,707 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!