مەسعود بارزانی یەکەمین گوتاری دوای سوێندخواردنی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هە...
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان بەخێربێن سەرچاوان
زۆر سوپاستان دەکەین بۆ خێرهاتنتان و زۆر خۆشحاڵین بە هاتنتان.
سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین بۆ رێکخستنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی 30ی ئەیلووی ساڵی رابردوو. سوپاس بە گەلی کوردستان بۆ خۆڕاگریان بەرامبەر زۆر لە تەحەدیات و پیلانی جۆراوجۆر، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 30 ئەیلوولی ساڵی رابردوو هەلومەرجێکی تازە هاتە پێشەوە، ئەوەبوو لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و لە سبەینێوەش هەنگاوەکانی دامەزراندنی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات.
لێرەدا من پیرۆزبایی لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی دەکەم و داوای سەرکەوتنی بۆ دەکەم و بە هەموو توانایەک پشتگیری دەکەم.
داوای جیددیم لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، کە پێکەوە هەوڵبدەن هەرچی زووترە ئەو کێشانەی کە ماون چارەسەریان بکەن، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یان ناوچەکانی کێشە لەسەر، چونکە رۆژبەڕۆژ کێشەکان زیاتر قووڵتر دەبن و جێگەی مەترسی جیددین.
10-06-201910-06-2019