ئەندامی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کوردستان ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت لەسنوری #هەولێر# 95% ی کچان خەتەنەکراون بەر لە ساڵی 2000، باس لەوەش دەکات لەدوای ئەو بەروارەوە دیاردەکە کەمیکردوە.
کوردستان حەسەن، ئەندامی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی بە دەنگی ئەمریکای وتوە “ئێمە سەردانی هەموو گوند و ناحییەکانی سنووری هەولێرمان کردووە، سەدا نەوەد و پێنجی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی 2000 ەوەیە، خەتەنە کراون و وە لە ناو ئەوانەیش کە لە سەرووی ساڵی 2000 ەوەن کچی خەتەنەکراو هەن، بەڵام کەمتر”.
راشیدەگەیەنێت لە ساڵانی 2008 ەوە دیاردەی خەتەنەکردن کەمبوتەوە، تەنیا لەو گوندانە نەبێت کە هاتوچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.
ئەو پێیوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن، وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ هاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی ڕو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک ڕادەهێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی هاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.[1]
#13-06-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,936 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!