هۆزانەوان
جوتیار قادر
لەدایکبوی 1968 مەخمور.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەەمخمور خویندوە.
لەساڵی 1988 پەیمانگای مامۆستایانی هەولێری تەواو کردووە.
لە 2005 ڕاگەیاندنی لەزانکۆی سلێمانی کۆلیژی زانستە مرۆڤاتیەکان بەشی ڕاگەیاندنی تەواو کردووە.
لە 18/10/1991 هاوسەرگیریی کردووەو باوکی 3کچ و کوڕێکە.
لەساڵی 1988 لەگەڵ مامۆستا سالار سیامەند و ئیبراهیم مەخموری و قاسم مەلامحێدین. یەکەم کۆڕی شیعری بەستوە کە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر. ڕەوانشاد مەحمود زامدار ڕێکخرا بوو لە نەقابەی کرێکاران.
لەساڵی 1984 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە، لەدوای ئەنفالەکەش سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی مەخموری کردوە. لە ڕاپەڕینە مەزنەکەدا لێپرسراوی شانەچەکدارەکانی بروسک بووە لەمەخمور.
ئێستاش ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و خانەنشینی پێشمەرگەیە.[1]