دکتۆر ئارام بارام محەمەد وەڕازی
لەدایکبووی ساڵی : 1972 - سلێمانی
پلەی زانستی : ی.پڕۆفیسۆر
شوێنی کار: نەخۆشخانەی (شار)ی فێرکاری.
مامۆستایە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی.
بەڕێوەبەری پلاندانانی زانکۆی سلێمانییە.
سەرۆکی بەشی (نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن)ە لە بۆردی کوردستان.
سەرۆکی بۆردی زانستی نەخۆشخانەی (شار)ی فێرکارییە.
توێژەرێکی بەتوانا و پشودرێژە و ژمارەی توێژینەوەکانی : 39 توێژینەوەیە، کە سەرجەمیان لە چەندین جۆرناڵی نێودەوڵەتی بڵاوکراونەتەوە.
پێگەیەنەری چەندین خوێندکار و قوتابییە لە زانکۆی سلێمانی.
چەندین پزیشکی پسپۆڕی له بواری (نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن) پێگەیاندوون و ئێستا لە سەرتاسەری عیراق لەو بوارەدا خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن.
داهێنەری چەندین جۆری نەشتەرگەری تازەیە کە لە هەموو دونیا بە گشتی و ئەمریکا بەتایبەتی ئێستاش لەسەر دۆزینەوەی جۆری نەشتەرگەریەکەی دەڕۆن.[1]