وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزیری پێشمەرگەشە بە وەکالەت گەشتکردنی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ هۆکار قەدەغەکرد.
بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (9248) کە ئیمزای کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەتی لەسەرە، تیایدا گەشتکردنی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بەبێ هۆکار قەدەغەکردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ماوەیەکە تێبینی دەکرێت ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە#وەزارەتی ناوخۆ# هاتووچۆی وڵاتانی دەوروبەر دەکەن، هەندێکیان لەنێوان وڵاتانی دەروبەری هەرێم کاری بازرگانی دەکەن.
لە نوسراوەکە ئەوەش هاتووە، بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆی ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ڕەسمی و دیارینەکردنی هۆکاری سەردانەکەی قەدەغەیە.[1]
25.06.20019