📊 بابەت 375,083 | وێنە 59,493 | پەڕتووک PDF 11,117 | فایلی پەیوەندیدار 44,084 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,931
لەم کاتەدا 12 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 15-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅15 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 14-07-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 22 ناوچەی لە پارێزگای شرنەخ، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانی جزیر و سلۆپی دەگرێتەوە، بۆ ماوەی 3 رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. دوای بڕیار قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە، ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد. بە پێی زانیاریەکان ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکەی چیای جودی، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی پێکردووە.[1]
- ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری غازی عەنتاب هەڵیانکوتاوەتە سەر (30) شوێن و ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە
✌️ فارس یونس عەبدولسەلام
شەهید فارس یونس عەبدولسەلام تەمەن 18 ساڵ لەشاری خانەقین لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە، وەکو خۆبەخشێک لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بەداعشەوە بەشداری شەڕەکانی کردووە، رۆژی 15-7-2015 لەگەڵ چوار هاوڕێی تری بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لەجەلەولا شەهیدبوو. تاقانەی خێزانەکەی بوو.
👫 زارا محەمەدی
ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین.
زارا محەمەدی، مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردیە، منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات. رۆژی 14-07-2020 لەلایەن دادگای داگیرکەری ئێرانەوە بە 10 زیندانی حوکم درا.
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
📖 ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان


سەردار مەحمو
دوو ڕۆژە بابەتی کچیکی مونەقیبە، تەواوی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن و تەواوی کۆمەڵگای بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە !
پێش ئەویش مەرگی مورسی و سبەینێش نازانین چی تر دەگوزەرێت.
پێشەکی من کچی ناو ئەم نیقابە ناناسم و ناشمەوێ ناوی بزانم یان بیناسم.
بەلام لەوە دڵنیام نەنکی ئەم کیژە و نەنکی هەموشمان تا دەگاتەوە یەکەمین چاوگی ڕەچەڵەکی کورد، یەک ژن ئاوا مونەقیبە و بورقەع دار نەبوە !
لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی کوردستانکوردستان پتر لە هەزار ساڵە مسوڵمانن.
ئەم کیژە کەیفی خۆیەتی لە ماڵ و ئەو سنورەی کە هی ئەوە، چی دەپۆشێت و چی ناپۆشێت. کەسیش حەقی تەداخولی لەسەر ژیانی نیە...
بەلام کاتێک دێتە ناو قوتابخانە یان زانکۆ، ئیتر ئەوە حەرەمی گشتی یەو لە حەرەمی تاک دەردەچێت !
دواتریش ئەوە ئیهانەیە بە هەموو پیاوەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی...
ئاخر تۆ کە بە ناو دارستانێک دا دەڕۆیت و جلی زرێ لەبەر دەکەیت، دەلالەت لەوەیە ئەو جەنگەڵە پڕ پڕە لە گورگی بێ ڕەوشتی پەلامار دەر...
ئەگینا چ حاجەت بە زرێ پۆشین دەکات ؟
دەی کۆمەڵگایەکیش ئەوەندە دڕندە و پەلاماردەر بن، ئیتر دیارە فەلەتانی ئەمنی دروست بوە و وڵات، داری بەسەر بەردیەوە نەماوە !
ئالێرەدا نەک کەسوکاری سفوری ئێمە، تەنانەت ئەو موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە(دوور لە ئەوان)دەبێ حیسابی بێ ڕەوشتیان بۆ بکرێت !
یان ئەو ژن و پیاوانەی کە بەرگری لە ئەم حاڵەتە دەکەن...
یەکەم هەنگاو بۆ پێوەری (صیدق وشەرەف)یان ئەوەیە زەعیفەکانی ناو ماڵی خۆیان لە موحەجەبەوە بکەن بە مونەقیبە !
من نازانم ئەم کێژە چۆن بیر دەکاتەوە؟!
بەلام دەزانم ئەوانەی ئیسلامی زۆر توندڕەون، دەنگی (ژن بۆ پیاو - وە پیاو بۆ ژن) بە عەورەت و هەست بزوێن دەزانن و (تێکەڵاو بوونی دوو ڕەگەز) تا ئەو پەڕی (حەرام) لای ئەوان حەرامە، چ جای وێنە گرتن، کە خودی وێنەگرتن
زۆر حەرامە و سەدان فتوا لەسەر فەرمودەی
(أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون) هەیە و ئینسان کە گەیشتە دەرەجەی نیقاب دەبێت باوەڕی بەوەش هەبێت !
باشە ئەم کچە بە کام مەبەست دێتە ڕیزی پێشەوە و وێنە دەگرێت، ئەگەر دەستێک بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەلایەتی لە ئارادا نی یە ؟
باشە کێ دەزانێت ئەو کێ یە و ئەو چۆنە ؟!
دواتر ئەو حەقی خۆیەتی نەهێڵێت هیچ پیاوێکی نامەحرەم ڕوخساری ببینن. بەلام ئەی بە چ حەقێک ئەو ڕوخساری ئەو هەموو پیاو ژنەی ناو کۆمەڵگا و قوتابخانە و زانکۆکان دەبینێت ؟!
ئەی ئەوەش پێشێلکردنی مافی ئێمەی پیاوان نی یە، کە نامەحرەمەیەک دەمانبینێت و گوناهبارمان دەکات ؟!
باشە....
گریمان ئەم کچە دەچێتە کۆلیژی پزیشکی، خۆ سبەینێ دەبێت توێکاری(تشریح) بۆ لەشی هەموو پیاو ژنێکی نامەحرەم بکات، خۆ لە جیهاندا کۆلێژێک نیە تەنها لەسەر ژن و لاشەی ژن دەرس بخوێنرێت...
یان ئەمەش دوو فاقیەکی ترە ؟!
ئێمە حەقمان بەسەر ئەم کچە و هیچ کەسێکەوە نی یە، بۆ خۆی چۆن بیر دەکاتەوە.
وەک ڕێز لە مافی تاکیش ڕێز لە بیر و باوەڕیشی دەگرین تا ئەو کاتەی
1- لەگەڵ ئیدیعا و پەیامەکەیدا چەندە ڕاستگۆیە.
2- ئاسایشی کۆمەڵگا ناخاتە ترس و خەتەرەوە..
لێرەدا پرسیارێک خۆی قووت دەکاتەوە :
باشە گریمان سبەینێ ئەم کچە و هاوشێوەکانی، ڕۆژانە بەم بەرگەوە دەچنە زانکۆ، خۆ ناکرێت هەموو ڕۆژێک داوای پێناسیان لێبکرێت، ئەگێن ئەوسا (میدیای بەرەلاو بێ مەسولیەتی کورد - دەیکات بەو ڕۆژەی قەرەوەیسی تیا کوژرا)
دەی ئەگەر، بۆ نمونە: ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک داعشداعش چاودێری هات و چۆی ئەم کیژە بکەن، بەیانیەک پێش ئەم کیژە پیاوێک یان ژنێک بچیتە هەمان بەرگ، خۆ کەس نازانێت مەخلوقی ناو نیقابەکە چی یە و کێ یە ؟!
ئەوسا تیرۆریستە جیهادیەکە، لە ناو ئەو کیژە سفور و موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە خۆ دەتەقێنێتەوە.
ئەوسا وەلامی حکومەتە مجامەلە چی یەکەی کوردستان بە خەڵک چی دەڵێت ؟!
بەڕیزینە... بە تەشبیه نەبێت
لە تەواوی ئەوروپا جێگای تایبەت هەیە، خەڵک ئازادە مەی نۆشی بکات یان بە شۆرتێکەوە مەلە بکات یان ڕووت و قوت و عوریان لە ساونایەکدا پاڵی لێ باتەوە.
بەلام ئایا هیچ کەسێک دەتوانێت بە ئاشکرا خۆی ڕووت بکاتەوە و بەسەر جادەکانا بڕوات؟
یان بتڵێک شەراب بەدەستەوە بگرێت و بەسەر جادەکانا یان ناو قوتابخانەیەکدا بیخواتەوە ؟
یان یەکسەر پۆلیس قۆڵبەستی دەکەن و دەیبەن ؟
(دیارە باسی هەندێک حاڵەت ناکەم، وەک کامیرای شاراوە - کە پۆلیس و یاسا لێی ئاگادارەو چاودیری دەکات)
وابزانم تا ئیرە پەیامی ئێمە ڕونە، لەسەر کیژێک کە نە دۆستە و نە دوژمن و نە دەشیناسیین...
بەلام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەڕەیەک هەستی نەتەوایەتی و حکومەتداریان تێدا ماوە، بە چ حەقێک، مەلایەک بۆ تەحەدای وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە و بە بەرچاوی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆوە دەڵێت: با ئەم کیژە بفەرموێت بۆ مزگەوت و من لەوێ و لە ناو نوێژکەرانی ڕۆژی جومعەدا خەلاتی دەکەم ؟
باشە ئەگەر مەبەست تێکدانی باری ئەمنی نی یە، با لەبری خەڵاتێک سەد خەڵاتی بۆ بنێرێیە ماڵەوە...
.
.
لە کۆتایدا داواکارم لە حکومەت...
یان کۆمەڵگا و حکومەت تەسلیمی دەستی موجاهیدینی ئیسلامی (نەک ئیسلام) بکەن و دانیشن بەخێر.
یان هەستنە سەرپێ و حەدێک بۆ ئەم بەرەلایی ئیعلام و مینبەرە دابنێن !
ئەگینا بەو چیچکانەی ئێستاتانەوە...
پەنێک دەدەن بە هیچکەس پەردەپۆش نەکرێت....
تێبینی/
لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا کە زۆرینەمان مسوڵمانین...
نە تەکیەی شێخانی قادری
نە خانەقای شێخانی نەقشبەندی
نە شێخانی حەقە
نە حەپسەخانی نەقیب و خانمی وەسمان پاشا و خانزادی میری سۆرانسۆران.
نە ماڵی مەلای گەورەی کۆیەکۆیە، نە ماڵی میرانی ئەردەلان و مەستورەی شاعیر، نە نالی و سالم وکوردی.
نە عاریفانی وەک حەزرەتی مەحوی و حەزرەتی مەولەوی...
نە خێزانی مەلاکەریمی مودەڕیس...
نە ماڵی خانەدانانی جاف و گۆران و عەشیرەتە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستان.
لە مێژووی دوور و نزیکدا...
بەم شێوەی ئەمڕۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان تەسک نەکردۆتەوە و دنیایان لە خەڵک نەکردۆتە - چەرمی چاوی چۆلەکە...

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-06-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 25 2019 12:19PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 25 2019 12:59PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 25 2019 1:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 517 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1287 KB Jun 25 2019 12:20PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-06-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574