سەردار مەحمو
دوو ڕۆژە بابەتی کچیکی مونەقیبە، تەواوی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تەواوی کۆمەڵگای بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە !
پێش ئەویش مەرگی مورسی و سبەینێش نازانین چی تر دەگوزەرێت.
پێشەکی من کچی ناو ئەم نیقابە ناناسم و ناشمەوێ ناوی بزانم یان بیناسم.
بەلام لەوە دڵنیام نەنکی ئەم کیژە و نەنکی هەموشمان تا دەگاتەوە یەکەمین چاوگی ڕەچەڵەکی کورد، یەک ژن ئاوا مونەقیبە و بورقەع دار نەبوە !
لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی #کوردستان# پتر لە هەزار ساڵە مسوڵمانن.
ئەم کیژە کەیفی خۆیەتی لە ماڵ و ئەو سنورەی کە هی ئەوە، چی دەپۆشێت و چی ناپۆشێت. کەسیش حەقی تەداخولی لەسەر ژیانی نیە...
بەلام کاتێک دێتە ناو قوتابخانە یان زانکۆ، ئیتر ئەوە حەرەمی گشتی یەو لە حەرەمی تاک دەردەچێت !
دواتریش ئەوە ئیهانەیە بە هەموو پیاوەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی...
ئاخر تۆ کە بە ناو دارستانێک دا دەڕۆیت و جلی زرێ لەبەر دەکەیت، دەلالەت لەوەیە ئەو جەنگەڵە پڕ پڕە لە گورگی بێ ڕەوشتی پەلامار دەر...
ئەگینا چ حاجەت بە زرێ پۆشین دەکات ؟
دەی کۆمەڵگایەکیش ئەوەندە دڕندە و پەلاماردەر بن، ئیتر دیارە فەلەتانی ئەمنی دروست بوە و وڵات، داری بەسەر بەردیەوە نەماوە !
ئالێرەدا نەک کەسوکاری سفوری ئێمە، تەنانەت ئەو موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە(دوور لە ئەوان)دەبێ حیسابی بێ ڕەوشتیان بۆ بکرێت !
یان ئەو ژن و پیاوانەی کە بەرگری لە ئەم حاڵەتە دەکەن...
یەکەم هەنگاو بۆ پێوەری (صیدق وشەرەف)یان ئەوەیە زەعیفەکانی ناو ماڵی خۆیان لە موحەجەبەوە بکەن بە مونەقیبە !
من نازانم ئەم کێژە چۆن بیر دەکاتەوە؟!
بەلام دەزانم ئەوانەی ئیسلامی زۆر توندڕەون، دەنگی (ژن بۆ پیاو - وە پیاو بۆ ژن) بە عەورەت و هەست بزوێن دەزانن و (تێکەڵاو بوونی دوو ڕەگەز) تا ئەو پەڕی (حەرام) لای ئەوان حەرامە، چ جای وێنە گرتن، کە خودی وێنەگرتن
زۆر حەرامە و سەدان فتوا لەسەر فەرمودەی
(أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون) هەیە و ئینسان کە گەیشتە دەرەجەی نیقاب دەبێت باوەڕی بەوەش هەبێت !
باشە ئەم کچە بە کام مەبەست دێتە ڕیزی پێشەوە و وێنە دەگرێت، ئەگەر دەستێک بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەلایەتی لە ئارادا نی یە ؟
باشە کێ دەزانێت ئەو کێ یە و ئەو چۆنە ؟!
دواتر ئەو حەقی خۆیەتی نەهێڵێت هیچ پیاوێکی نامەحرەم ڕوخساری ببینن. بەلام ئەی بە چ حەقێک ئەو ڕوخساری ئەو هەموو پیاو ژنەی ناو کۆمەڵگا و قوتابخانە و زانکۆکان دەبینێت ؟!
ئەی ئەوەش پێشێلکردنی مافی ئێمەی پیاوان نی یە، کە نامەحرەمەیەک دەمانبینێت و گوناهبارمان دەکات ؟!
باشە....
گریمان ئەم کچە دەچێتە کۆلیژی پزیشکی، خۆ سبەینێ دەبێت توێکاری(تشریح) بۆ لەشی هەموو پیاو ژنێکی نامەحرەم بکات، خۆ لە جیهاندا کۆلێژێک نیە تەنها لەسەر ژن و لاشەی ژن دەرس بخوێنرێت...
یان ئەمەش دوو فاقیەکی ترە ؟!
ئێمە حەقمان بەسەر ئەم کچە و هیچ کەسێکەوە نی یە، بۆ خۆی چۆن بیر دەکاتەوە.
وەک ڕێز لە مافی تاکیش ڕێز لە بیر و باوەڕیشی دەگرین تا ئەو کاتەی
1- لەگەڵ ئیدیعا و پەیامەکەیدا چەندە ڕاستگۆیە.
2- ئاسایشی کۆمەڵگا ناخاتە ترس و خەتەرەوە..
لێرەدا پرسیارێک خۆی قووت دەکاتەوە :
باشە گریمان سبەینێ ئەم کچە و هاوشێوەکانی، ڕۆژانە بەم بەرگەوە دەچنە زانکۆ، خۆ ناکرێت هەموو ڕۆژێک داوای پێناسیان لێبکرێت، ئەگێن ئەوسا (میدیای بەرەلاو بێ مەسولیەتی کورد - دەیکات بەو ڕۆژەی قەرەوەیسی تیا کوژرا)
دەی ئەگەر، بۆ نمونە: ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک #داعش# چاودێری هات و چۆی ئەم کیژە بکەن، بەیانیەک پێش ئەم کیژە پیاوێک یان ژنێک بچیتە هەمان بەرگ، خۆ کەس نازانێت مەخلوقی ناو نیقابەکە چی یە و کێ یە ؟!
ئەوسا تیرۆریستە جیهادیەکە، لە ناو ئەو کیژە سفور و موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە خۆ دەتەقێنێتەوە.
ئەوسا وەلامی حکومەتە مجامەلە چی یەکەی کوردستان بە خەڵک چی دەڵێت ؟!
بەڕیزینە... بە تەشبیه نەبێت
لە تەواوی ئەوروپا جێگای تایبەت هەیە، خەڵک ئازادە مەی نۆشی بکات یان بە شۆرتێکەوە مەلە بکات یان ڕووت و قوت و عوریان لە ساونایەکدا پاڵی لێ باتەوە.
بەلام ئایا هیچ کەسێک دەتوانێت بە ئاشکرا خۆی ڕووت بکاتەوە و بەسەر جادەکانا بڕوات؟
یان بتڵێک شەراب بەدەستەوە بگرێت و بەسەر جادەکانا یان ناو قوتابخانەیەکدا بیخواتەوە ؟
یان یەکسەر پۆلیس قۆڵبەستی دەکەن و دەیبەن ؟
(دیارە باسی هەندێک حاڵەت ناکەم، وەک کامیرای شاراوە - کە پۆلیس و یاسا لێی ئاگادارەو چاودیری دەکات)
وابزانم تا ئیرە پەیامی ئێمە ڕونە، لەسەر کیژێک کە نە دۆستە و نە دوژمن و نە دەشیناسیین...
بەلام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەڕەیەک هەستی نەتەوایەتی و حکومەتداریان تێدا ماوە، بە چ حەقێک، مەلایەک بۆ تەحەدای #وەزارەتی پەروەردە# و بە بەرچاوی #وەزارەتی ناوخۆ#وە دەڵێت: با ئەم کیژە بفەرموێت بۆ مزگەوت و من لەوێ و لە ناو نوێژکەرانی ڕۆژی جومعەدا خەلاتی دەکەم ؟
باشە ئەگەر مەبەست تێکدانی باری ئەمنی نی یە، با لەبری خەڵاتێک سەد خەڵاتی بۆ بنێرێیە ماڵەوە...
.
.
لە کۆتایدا داواکارم لە حکومەت...
یان کۆمەڵگا و حکومەت تەسلیمی دەستی موجاهیدینی ئیسلامی (نەک ئیسلام) بکەن و دانیشن بەخێر.
یان هەستنە سەرپێ و حەدێک بۆ ئەم بەرەلایی ئیعلام و مینبەرە دابنێن !
ئەگینا بەو چیچکانەی ئێستاتانەوە...
پەنێک دەدەن بە هیچکەس پەردەپۆش نەکرێت....
تێبینی/
لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا کە زۆرینەمان مسوڵمانین...
نە تەکیەی شێخانی قادری
نە خانەقای شێخانی نەقشبەندی
نە شێخانی حەقە
نە حەپسەخانی نەقیب و خانمی وەسمان پاشا و خانزادی میری #سۆران#.
نە ماڵی مەلای گەورەی #کۆیە#، نە ماڵی میرانی ئەردەلان و مەستورەی شاعیر، نە نالی و سالم وکوردی.
نە عاریفانی وەک حەزرەتی مەحوی و حەزرەتی مەولەوی...
نە خێزانی مەلاکەریمی مودەڕیس...
نە ماڵی خانەدانانی جاف و گۆران و عەشیرەتە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستان.
لە مێژووی دوور و نزیکدا...
بەم شێوەی ئەمڕۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان تەسک نەکردۆتەوە و دنیایان لە خەڵک نەکردۆتە - چەرمی چاوی چۆلەکە...