لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، نزیکەی 330 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عیراق تۆمارکراون، زیاتر لە 54 هەزارو 380 دۆنم دەغڵودانیش سووتاوە، زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و #موسڵ# و #کەرکووک# بووە.
لە بەیاننامەیەکی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عیراق کە ئەمڕۆ 25-6-2019، کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتووە، تێیدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا 24 ی حوزەیران، 328 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە تەواوی عیراق تۆمارکراوه و زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە پارێزگای سەلاحەدین بووە بە 102 ڕووداو، دواتریش پارێزگای موسڵ بە 77 ڕووداو و پارێزگای کەرکووکیش بە 69 ڕووداو لە پلەی سێیەمدایە.
بەرگریی شارستانیی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا، زیاتر لە 54 هەزارو 380 دۆنم دەغڵودان سووتاوە.
PUKmedia ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی عیراق