لە شەش مانگدا دەست بەسەر 92 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە
لە شەش مانگدا 92 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری تریاک و حەشیش دەستیبەسەردا گیراوە و زۆربەیان قاچاخچیی بوون و ماددەی هۆشبەریان لە
ئێرانئێرانەوە ئاودیوی هەرێمی
کوردستانکوردستان کردووە.
ئەو تۆمەتبارانە ئێستا لە زینداندان، ئەوانەی بەکارهێنەرن ماوەی 9 مانگ بۆ ساڵێک زیندانیی دەکرێن، بەڵام لە زینداندا هیچ خولێکی هۆشیارکردنەوە نییە بۆ وازهێنان و ئاشنابوون بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
بەشێک لەوانەی زیندانیی کراون کچن خەڵکی باشووری کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی عێراقن و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵە. قاچاخچییەکانیش زیاتر خەڵکی باشووری کوردستان و ئێرانن، حوکمیان 10 بۆ 15 ساڵ بەندکردنە.
نەتەوەیەکگرتوەکانی 26ی حوزەیرانی کردووە بۆ ڕۆژی هوشیارکردنەوەی جیهان لە مەترسی گەورەی ماددەهۆشبەرەکان و هەڵوەشانی کۆمەڵگە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2019، 651 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و دەستبەسەر 92 کیلۆ ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.
[1]
26-06-201926-06-2019