یوونس پیرۆتی
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەرماڵی خەباتکاری پێشووی بڵاوکردنەوەی فوراتدا و ماڵەکەیان پشکنی.پۆلیس کاتێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەدا، درگای ماڵەکەیان شکاند و بەزۆر دەربازی ماڵەکەبوون. لەکاتی گەڕانی پۆلیسدا هەموو کەلوپەلی ماڵەکەیان تێکدا. دوای پشکنینی ماڵەکە پۆلیس محەمەد ئەمین ئاکگوون و هاوسەرەکەی بێریڤان بوڵتانیان دەستگیرکرد و گوازرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوەنی
ئامەدئامەد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی، 18ی گەلاوێژ،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یوونس پیرۆتی، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی بێورانی خوارێی شاری
سەردەشتسەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی قوتووری خۆی، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لەو تەقەکردندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ناجی ئەبووبەکری، کوڕی سەبری، بەسەختی بریندار کرا.
[2]
باشووری کوردستان
- بەهۆی سووتانەوە ژنێک تەمەن 43 ساڵ لە گۆندی
خێڵی حەمەخێڵی حەمەی سەر بەشارەدێی
خورماڵخورماڵ گیانی لەدەستدا و پۆلیسی
هەڵەبجەهەڵەبجەش ڕایدەگەیەنن بەدواداچوون دەکەن.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەیسی ڕێست کافی لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، بە ئامادەبوونی بەشێک لە هونەرمەندان و ژمارەیەک لە گەنجانی شارۆچکەکە، لە ژێر ناونیشانی (تابلۆکان دەدوێن) پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ هەوراز نەجمەدین کرایەوە کە گەنجێکی شێوەکاری دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە. لە پێشانگاکەدا 17 تابلۆی جیاواز نمایشکران لە جۆری زەیتی، کە پێکهاتبوون لە تابلۆی سروشت و خەیاڵی و جۆراو جۆر.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراوە، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شخوونەکێ، مەیاسێ و زرنەتەی سەربە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین تۆپباران دەکات.
[3]
- دژی هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران چوونە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان، دەڵێن رێگە نادەن سوپای تورکیا سنوور ببەزێنێت و پێبنێتە نێو رۆژئاوای کوردستانەوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی شاندی حاجییانی کوردستان رایدەگەیەنێت: دوای هەوڵدانێکی زۆر کەناڵێکی تایبەت بە حاجییانی کوردستانمان لە مەککە دامەزراندووە، پەخشی کەناڵەکەش تەنیا لە هۆتێلەکانی شاری مەککە و شوێنی مانەوەی حاجییان دەبێت.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji