رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ناسر نووری، خەڵکی شاری
شنۆشنۆ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا پێکرا. ئەو کاسبکارە کوردە، لە لای لاقیەوە پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری
نەغەدەنەغەدە کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە دێهستانی برادۆستی شاری
ورمێورمێ، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سادق ئەورازی کوڕی هاروون، بەسەختی بریندار کرا.
[5]
ناسر نووری
باشووری کوردستان
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانین بۆ جوتیاران کە بەروبومەکانیان بەفیرۆدەچێت، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و ساڵی داهاتووش ئەنجامی کارەکانمان بەدیار دەکەوێت.
[1]
- لەسنووری
پێنجوێنپێنجوێن 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و سێ هاووڵاتیش دەستگیرکران.
[2]
- بڕیار محەمەد، پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری
هەولێرهەولێر، لەلایەن ئاسایشی تۆپزاوای سەر بە هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کرا.
[3]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کاژێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێکی دانیشتووی
قەڵادزێقەڵادزێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.
[4]
- دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان (ئانگرێت کرامپ کارنباوەر) وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونە وه و دواتریش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- ڕێکخراوی جیهانیی هیومان ڕایتس وۆچ، کە تایبەتە بە چاودێرییکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، لەبارەی دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانیی شارەوانییەکانی
ئامەدئامەد، مێردین و وان و دانانی خۆسەپێنەر لە شوێنەکانیان، ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هیومان ڕایتس وۆچ، نووسیوێتتی: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، پێشێلکاریی ڕوونی مافی دەنگدەرانە و دیموکراسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەک دەخات.
[3]
- دوای ئەوەی سێ سەرۆک شارەوانی لەباکووری کوردستان لەکارەکانیان لادران و شوێنەکانیان بە قەیوم پڕکرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەو بڕیارەی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەردەبڕێت.
[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە عێراق، دەڵێت: ئێران ناتوانێت لە هیچ شوێنێک لە دەستمان دەربچێت.
[1]